یەکشەممە. کانونی یەکەم 7th, 2025

ئه‌فیخای‌ ئه‌دره‌عی‌: چه‌كداره‌كانی حه‌ماس هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان ده‌دزن

سەیرکراوە: (7.3K)

ئهفیخای ئهدرهعی وتهبێژی سوپای ئیسرائیل گرتهیهكی ڤیدیۆیی له پلاتفۆڕمی (X) بڵاوكردووهتهوه و نووسیویهتی:

*تیرۆریسته چهكدارهكانی حهماس كه هاوكارییه مرۆییهكان دهدزن

* له ماوهی چهند ههفتهی رابردوودا ڕێكخراوی تیرۆریستی حهماس بانگهشهی ناڕاستی دهربارهی برسیكردنی بهمهبهست له كهرتی غهززه بڵاو كردهوه.

* سوپای ئیسرائیل گرته ڤیدیۆییهك كه له 25ی تهمموزدا گیراوه بڵاودهكاتهوه و تیایدا چهكدارانی حهماس دهركهوتوون كه به زهبری هێز هاوكارییه مرۆییهكان دهدزن كه گهیهندراونهته كهرتی غهززه و رێگری دهكهن له گهیشتنیان به خهڵكی مهدهنی.

* بهپێچهوانهی ئهو بانگهشه ناڕاستانهی حهماس سهبارهت بهوهی چهكدارهكانیان هاوكارییهكان دهپارێزن، زانیارییهكان پشتڕاستی دهكهنهوه كه چهكدارهكانی حهماس كاریان كردووه بۆ دزینی یارمهتییه مرۆییهكان له دانیشتووان.

* حهماس ئهو هاوكارییانه دهدزێت كه دهچێته ناو كهرتی غهززه بۆ مهبهستی خۆی و نههامهتی دانیشتوان پشتگوێ دهخات. ئهم  گرته ڤیدیۆییه جارێكی تر دهیسهلمێنێت كه حهماس لایهنی سهرهكییه كه زیان به دانیشتوانی كهرتی غهززه دهگهیهنێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 2,939 📊 Click Here