یەکشەممە. کانونی یەکەم 7th, 2025

دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی بە سەرۆک کۆماری عێراقەوە دەگرێت

سەیرکراوە: (105)

سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەنێرێت و رایدەگەیەنێت\” ساڵی 2025 ساڵی دەستکەوت بووە بۆ عیراق\”. چوارشەممە 15ی تشرینی یەکەم سەرۆکایەتی کۆماری عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، پەیامێکی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە بۆنەی 93 ساڵەی رۆژی نیشتمانیی عێراقەوە پێگەیشتووە. دۆناڵد ترەمپ لە پۆەیامەکەیدا پابەندبوونی پتەوی وڵاتەکەی بۆ هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ عێراق و هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا، بە شێوەیەک کە سەقامگیری ناوچەکە بەرز بکاتەوە\” دووپاتکردوەتەوە. سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت\”؛ ئەمریکا و عیراق پێکەوە کاریان کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەکە و بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزە و پاراستنی فشارەکان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش و هیواشی خواستووە بەردەوام بن لەو پێکەوە کارکردنە\”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 2,939 📊 Click Here