سەیرکراوە: (290)
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی کردەوە و رایگەیاند وەک یەکێتی پشتگیری تەواوی زانکۆین. پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەم بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای دووبارە نۆژەنکردنەوەی کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی بە شێوازێکی سەردەمیانە بەڕووی خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی زانکۆکە کردەوە. ئەمەش لەدوای ئەوەدێت ولەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لەسەر راسپاردە و ئەرکی سەرۆکی یەکیتی نۆژەنکردنەوەی کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی دەستیپێکرد و بەشێوازێکی سەردەمیانە و پێشکەوتوو بیناکانی ناو کەمپەکە نۆژەنکرانەوە.
