# Kurdpress ## Posts - [گه نده ڵی](https://kurdpress.xyz/78765432456-2/): سۆران غه فار گه نده ڵی ئه و میکرۆبه یه که له ناو هه روڵاتیکدا بوونی هه یه ئه ویش به ڕاده ی جیاواز گه نده ڵی به رگه ی لاوازترین شنه باش ناگرێت نه ک ڕه شه با، ئایاگه نده ڵی تایبه ته به به رپرسه سیاسیه کان یان ته نها میکرۆبی ناو مێشکی تاکه کانه ،دیاره له هه ر شوێنێکی جیهان گه نده ڵی هه یه به ڕێژه ی جیاواز،به ڵام ئایا نیه ت هه یه بۆ بنه بڕ کردنی گه نده ڵی ئایا گه نده ڵی له و کۆمه ڵگه یه دا به تاوان دا ئه نرێت، […] - [سیاسیەکان لە عێراق  و هەرێمی کوردستان ،لە خزمەتی میلەتن …](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%b3%db%8c%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86-%d9%84%db%95-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d9%88-%d9%87%db%95%d8%b1%db%8e%d9%85%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86/): سەرەتا پێناسەیەک بۆ کەسانی بیرمەند و سیاسی دەکەم دواتر باس لە سیاسیەکان و وەزعی میلەت دەکەم  کە ڕۆڵیان چیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ،… کەسی سیاسی : کەسێکی بیرمەند و تێگەیشتوە لە وڵاتانی دیموکراسی ، کە دتوانێت لە باردۆخی میلەت بگات و هەوڵ و کۆششەکانی بۆ باشترکردن و گەڕان بۆ ڕێگا چارەیەک بێت کە تیایدا خەڵکەکەی باردۆخیان بەرەو باشتر بچێت، جەخت بکاتەوە لەسەر شوناسی میلەت و خاکی، هەوڵی جدی بدات بۆ گۆڕانکاری لە دەسەڵاتدا و ببێتە هۆی باشتر کردن و دروست کردنی چاکسازی و گۆڕانکاری لە حوکمەت و دەسەڵات ،…. ئەی ئەگەر بێینە سەر کەسانی سیاسی لە عێراق و […] - [قوباد تاڵەبانى شەقامى فیدڕاڵى لە کۆیە کردەوە](https://kurdpress.xyz/%d9%82%d9%88%d8%a8%d8%a7%d8%af-%d8%aa%d8%a7%da%b5%db%95%d8%a8%d8%a7%d9%86%d9%89-%d8%b4%db%95%d9%82%d8%a7%d9%85%d9%89-%d9%81%db%8c%d8%af%da%95%d8%a7%da%b5%d9%89-%d9%84%db%95-%da%a9%db%86%db%8c%db%95-13/): جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، شەقامى فیدڕاڵى، لە کۆیە کردەوە، کە بەهۆى قەیرانى داراییەوە زیاتر لە 10 ساڵە نەتوانراوە کارەکان تەواو بکرێن. بەیانى ئەمڕۆ، پێنجشەممە، 23ـى تشرینى یەکەمى 2025، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، شەقامى فیدڕاڵى، لە کۆیە کردەوە، کە بەهۆى قەیرانى داراییەوە زیاتر لە 10 ساڵە نەتوانراوە کارەکان تەواو بکرێن. دواجار لەسەر بڕیارى قوباد تاڵەبانى پارەى پێویستى بۆ تەرخانکرا و کۆمپانیاى جێبەجێکار کارەکانى پرۆژەکەى پێش وادەى خۆى تەواوکرد و ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانى بە ئامادەبوونى شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ شەقامەکەى کردەوە. تاریق حەیدەرى , قایمقامى کۆیە سوپاسى قوباد تاڵەبانی کرد، لەم ماوەیەدا لەسەر خەت بووە لەگەڵیان بەبڕیارى […] - [کاتی هاتنی مووچە لە بەغداوە راگەیەندرا](https://kurdpress.xyz/%da%a9%d8%a7%d8%aa%db%8c-%d9%87%d8%a7%d8%aa%d9%86%db%8c-%d9%85%d9%88%d9%88%da%86%db%95-%d9%84%db%95-%d8%a8%db%95%d8%ba%d8%af%d8%a7%d9%88%db%95-%d8%b1%d8%a7%da%af%db%95%db%8c%db%95%d9%86%d8%af%d8%b1-13/): یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت رایگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەغداد پارەی مووچەی مانگی هەشت رەوانەبکات، بەڵام کەوتە هەفتەی داهاتوو\”. ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، سەرەڕای ئەوەی هەرێم 100% پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و زیاتر لە چوارملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی سۆمۆ کردووە، بەڵام بەغداد لە ناردنی مووچەدا پابەند نەبووە. ئاماژەی بەوەشکرد، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵێنی ناردنی تەواوی مووچەی ساڵی 2025ـی بە هەرێم داوە. ڕێباز حەملان ئەوەشی خستەڕوو، کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هێندەی مووچەی وەزارەتێکی وەک پەروەردەی عێراق نابێت. وتیشی\”هەرچەندە بڕیاربوو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەغداد پارەی مووچەی مانگی […] - [لافاوی دیکە بەڕێوەیە](https://kurdpress.xyz/%d9%84%d8%a7%d9%81%d8%a7%d9%88%db%8c-%d8%af%db%8c%da%a9%db%95-%d8%a8%db%95%da%95%db%8e%d9%88%db%95%db%8c%db%95/): كەشناسێک ئاشكرای دەكات، كە شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان دەگرێتەوە و بارانێكی زۆر لە عێراق دەبارێت و بە ئەگەری زۆر لە هەندێک ناوچەش لافاو دروست دەبێت. ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، بڵاوی كردەوە، كە “لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەمەوە 16ـی 12ـی 2025، لەئەنجامی کاریگەریی بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیریا لەسەر ناوچەکانمان هەوایەکی وشک و سارد بەشێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە سنوورییەکانی ئیدارەی سۆران، ئەمەش دەبێتە هۆی چالاکبوونی بای باکووری ڕۆژهەڵات بەخێرایی 15 تا 35کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا هاوکات هەر لە ئێوارەی سێشەمەوە شەپۆلێکی لاوازی بەفربارین ناوچەکانی باکووری خۆرئاوای ئێران دەگرێتەوە و بەلاوازی کاریگەریی لەسەر ناوچە شاخاوییە […] - [چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێواری هەڵدێردایە](https://kurdpress.xyz/%da%86%d9%88%d8%a7%d8%b1%da%86%db%8e%d9%88%db%95%db%8c-%d9%87%db%95%d9%85%d8%a7%d9%87%db%95%d9%86%da%af%db%8c-%d9%84%db%95-%d9%84%db%8e%d9%88%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d9%87%db%95%da%b5%d8%af%db%8e%d8%b1/): چوارچێوەی هەماهەنگی ئێستا بە شێوەیەکی کرداری بەسەر دوو باڵی سەرەکیدا دابەش بووە کە ناکۆکییان لەسەر سیاسەتی دەرەوە و هەڵوێست بەرامبەر ئەمەریکا ڕوون و ئاشکرایە. ڕەوتی توندڕەو: (میلیشیا چەکدارەکان)، ئەو ڕەوتە لەو پارت و فراکسیۆنانە پێکدێت کە بە باڵی سیاسیی گرووپە چەکدارەکان دادەنرێن. پارتە سەرەکییەکانی وەک حقوعق، سادقوون، فەزیڵە و سەنەد هەڵگری هەڵوێستێکی توندن، بەتایبەتی لە دۆسییەی پەیوەندی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان. ئەوان بە پێویستی دەزانن کە بەرەنگاریی فشارە ئەمەریکییەکان ببنەوە و داوای سنووردارکردنی پەیوەندییەکان دەکەن. هەروەها، لە پەیوەندییە هەرێمییەکانیشدا، تەنیا بە هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ سووریا ڕازی دەبن و دژی پێشڤەچوونی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی دیکەن. ڕەوتی میانڕەو: ئەم باڵە نوێنەرایەتیی هێزە […] - [چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەکی بەپەلە دەکات](https://kurdpress.xyz/%da%86%d9%88%d8%a7%d8%b1%da%86%db%8e%d9%88%db%95%db%8c-%d9%87%db%95%d9%85%d8%a7%d9%87%db%95%d9%86%da%af%db%8c-%d8%af%d8%a7%d9%88%d8%a7%db%8c%db%95%da%a9%db%8c-%d8%a8%db%95%d9%be%db%95%d9%84%db%95/): چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. تاوتوێی شایستە نیشتمانییەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو و باسکردنی رێڕەوەکانی پێکهێنانی حکومەت بەگوێرەی چوارچێوە دەستوورییەکان کرا. چوارچێوەی هەماهەنگی داوای کرد لە نزیکترین کاتدا دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و هەنگاو بنرێت بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان. چوارچێوە جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و دانوستانەکان لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی پێکهێنانی حکومەت. چوارچێوە رۆڵی گێڕاوە لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگارییە سیاسییەکان بە گیانی هاوسەنگی و ژیرییەوە. چوارچێوەی هەماهەنگی مەرجەعێکی سیاسییە و بەشداریی کردووە لە پاراستنی سەقامگیری و پشتیوانیکردنی ڕێڕەوی دەستووریی دەوڵەت. - [سوننەی عێراقی بریار دەدات](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%d9%88%d9%86%d9%86%db%95%db%8c-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82%db%8c-%d8%a8%d8%b1%db%8c%d8%a7%d8%b1-%d8%af%db%95%d8%af%d8%a7%d8%aa/): دوای ئەوەی دادگای فیدراڵ ئەنجامی هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی عێراقی پەسند كرد، ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوونە، كە پێنج هێزە براوەكەی سوننە لە هەڵبژاردن لەخۆی دەگرێت، لە بەغدا كۆ بوونەوە و داوایان لە سەرۆك كۆماری عێراق كرد وادەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دیاری بكات و ئەوان ئامادەن بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان. لەو كاتەی بەر لە ماوەیەك راپۆرتەكان باسی ئەوەیان كرد شەش كاندیدی سوننە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەن، محەمەد حەلبووسی و محەمەد تەمیم و سابت عەباسی و موسەنا سامەرایی و سالم عیساوی و مەحموود قەیسی، سامی فەیسەڵ چاودێری سیاسی ئاماژەی كرد كە ئێستە كێبەركێكە سێ كاندیدی لەخۆی گرتووە، بۆیە ناو ماڵی […] - [بریارێکی بەپەلە لە موقتەدا سەدرەوە](https://kurdpress.xyz/%d8%a8%d8%b1%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%a8%db%95%d9%be%db%95%d9%84%db%95-%d9%84%db%95-%d9%85%d9%88%d9%82%d8%aa%db%95%d8%af%d8%a7-%d8%b3%db%95%d8%af%d8%b1%db%95%d9%88%db%95/): موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی نیشتمانیی شیعە لەسەر پۆست و بڕیارە كتوپڕەكانی بەردەوامە، ئەمشەو فەرمانێكی دەركرد و جموجۆڵی سرییەكانی سەلامی باڵی سەربازیی رەوتەكەی بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەردوو پارێزگای بەسرە و كوت سڕ كرد. ئەمشەو موقتەدا سەدر لە پەیامێك ئاماژەی كرد كە دەبێت تەحسین حەمیداوی، بەرپرسی سرییەكانی سەلام، هێزەكان بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەردوو پارێزگای بەسرە و كوت سڕ بكات یان بارەگاكان بخات، تا كاتی چاوخشاندن بە و دۆزینەوەی چارەسەرییەك بۆ پێشێلكارییەكان و خراپەكاریی دووبارەبووەوە بۆ ناوبانگی موجاهیدانی سرییەكانی سەلام، ئەگەر لە لایەنی سێیەمیشەوە بێت، چونكە ناوبانگی ئەوان لای من لە بوونیان گرنگترە. - [سزای نوێ بەڕێوەیە بۆ عێراق](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%d8%b2%d8%a7%db%8c-%d9%86%d9%88%db%8e-%d8%a8%db%95%da%95%db%8e%d9%88%db%95%db%8c%db%95-%d8%a8%db%86-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82/): وەزیری دەرەوەی عێراق، وردەکاریی گفتوگۆیە هەستیارەکانی نێوان بەغدا و واشنتن ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەمەریکا لیستی ناوی چەندین کەسایەتی و گرووپی چەکداری ڕادەستی حکوومەت کردووە و هۆشداریی دەدات کە لە پرسی سزاکاندا واشنتن ئامادەی هیچ جۆرە گفتوگۆیەک نییە. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (حەدەس) ئاماژەی بەوە کرد: “لایەنی ئەمەریکی لیستی ناوی ژمارەیەک کەسایەتی و گرووپە چەکدارەکانی ڕادەستی حکوومەتی عێراق کردووە.” جەختی لەوەش کردەوە کە واشنتن لەسەر ئەو ناوانە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ لایەنێک ناکات و بەپێی سیاسەت و یاساکانی خۆی مامەڵە دەکات. سەبارەت بە کاریگەریی ئەو لایەنانە لەسەر جومگەکانی دەسەڵات، وەزیری دەرەوە ڕوونی […] - [عێراق لە ژێر هەژمونی ئێران ڕزگار دەكەین](https://kurdpress.xyz/%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d9%84%db%95-%da%98%db%8e%d8%b1-%d9%87%db%95%da%98%d9%85%d9%88%d9%86%db%8c-%d8%a6%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%86-%da%95%d8%b2%da%af%d8%a7%d8%b1-%d8%af%db%95%d9%83%db%95%db%8c/): نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێراق لە رێگەی “ئێكس”ەوە نووسیویەتی، لەگەڵ جۆ وێڵسن ئەندامی كۆنگریس كۆ بوونەتەوە و گفتوگۆی زۆریان لەبارەی دۆخی عێراقەوە كردووە. دواتر دەڵێت جارێكی تر عێراق بەهێز و گەورە دەكەینەوە. پێگەی “شەفەپق نیوز” ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی كانوونی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، مارك ساڤایا نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێراق، لە نووسینەكەی لە “ئێكس” دووپاتی كردووەتەوە كە لەگەڵ جۆ وێڵسن ئەندامی كۆنگریس و تیمەكەی، كۆبوونەوەیەكی زۆرباشیان لەبارەی دۆخی عێراق كردووە، هەموو لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە لە كارەكانیان، جارێكی تر عێراق بەهێز و گەورە دەكەنەوە و لە ژێر هەژمونی ئێران رزگاری دەكەن. لەلایەكی تریشەوە جۆ وێڵسن لە “ئێكس” بڵاوی كردووەتەوە، […] - [هەرێمێکی دیکە لە عێراق دروست دەکرێت](https://kurdpress.xyz/%d9%87%db%95%d8%b1%db%8e%d9%85%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%af%db%8c%da%a9%db%95-%d9%84%db%95-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d8%af%d8%b1%d9%88%d8%b3%d8%aa-%d8%af%db%95%da%a9%d8%b1%db%8e%d8%aa/): کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکە، فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاریی پێکهێنانی هەرێمی بەسڕەی ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە دیسانەوە دەستپێشخەریی ڕێڕەوی هەرێمە کارگێڕییەکان زیندوو دەکاتەوە کە دەستوور ئاماژەی پێداوە، هاوکات دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ گفتوگۆیەکی فراوان دەربارەی ڕۆڵی جەماوەری و یاسایی لەم دۆسیەیەدا. حەیدەر محەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی بەسڕە، بە ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی ڕاگەیاند، یاسا لە ماددەی (2)دا ئەو لایەنانەی دیاری کردووە کە مافی پێشکەشکردنی داواکاریی ڕەسمی و ڕاستەوخۆیان هەیە بۆ پێکهێنانی هەرێم، وە تەنها لە دوو لایەندا کۆی کردوونەتەوە: • ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە ڕێگەی داواکارییەکەوە کە لەلایەن سێیەکی ئەندامانەوە پێشکەش دەکرێت. • دەنگدەران، لە ڕێگەی داواکارییەکەوە کە لەلایەن […] - [چوار کەس ماون](https://kurdpress.xyz/%da%86%d9%88%d8%a7%d8%b1-%da%a9%db%95%d8%b3-%d9%85%d8%a7%d9%88%d9%86/): ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەڵێت، ئێستا تەنیا چوار ناو وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لە کێبڕکێدا ماونەتەوە، بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش لە پشکی شیعەکان، ئەحمەد ئەسەدی، ئەندامی هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی و وەزیری ئێستای کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک تاکە کاندید بۆ ئەم پۆستە ناوی دەهێنرێت. سەرۆککۆماری عێراق ڕۆژی 29ـی ئەم مانگەی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمان دیاریکردووە، بەپێی یاسا بەرکارەکان لەم کۆبوونەوەیەدا دەبێت دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت؛ سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سووننەکان و دوو جێگرەکەی کە یەکێکیان لە پشکی شیعەکان و ئەوی دیکەش لە پشکی کورد دەبێت. دکتۆرە ئایات موزەفەر نووری، ئەندامی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت، کە بەشێکە لە […] - [پیلانە مەترسیدارەکە لەسەر عێراق ئاشکراکرا](https://kurdpress.xyz/%d9%be%db%8c%d9%84%d8%a7%d9%86%db%95-%d9%85%db%95%d8%aa%d8%b1%d8%b3%db%8c%d8%af%d8%a7%d8%b1%db%95%da%a9%db%95-%d9%84%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d8%a6%d8%a7%d8%b4%da%a9/): بەپێی هەواڵی “میدڵ ئیست مۆنیتەر”، بەڵگەنامە بەریتانییەکان کە ڕۆژی پێنجشەممە 18ى 11ى 2025 نهێنییان لەسەر لابرا، ئاشکرایان کردووه، شانشینی ئوردن هەوڵی هەواڵگری داوە بۆ ئەوەی ئەمریکا و بەریتانیا ڕازی بکات بە گەڕاندنەوەی سیستمی پاشایەتی بۆ عێراق و دروستکردنی شانشینێکی هاشمی. تۆڕەکە ڕایگەیاندووە کە عەبدوڵڵاى دووهم كوڕى حسێن، پاشای ئوردن، هەوڵیداوە تۆنی بلێر و ئەمریکییەکان ڕازی بکات بە دامەزراندنی شانشینێکی “هاشمی” لە عێراق، هەروەها هەوڵیداوە ڕازییان بکات ڕێگە بدەن سەدام حسێن، سەرۆکی ڕژێمی پێشوو، تاراوگە ههڵبژێرێت و بە خواستی خۆی عێراق بەجێبهێڵێت پێش دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادكردنى عێراق له ساڵى 2003. هەروەها هاتووه: “بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە نهێنییان لەسەر لابراوە، پاشای ئوردن […] - [بەرپرسێک لە بەغدا دەستگیرکرا](https://kurdpress.xyz/%d8%a8%db%95%d8%b1%d9%be%d8%b1%d8%b3%db%8e%da%a9-%d9%84%db%95-%d8%a8%db%95%d8%ba%d8%af%d8%a7-%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%da%af%db%8c%d8%b1%da%a9%d8%b1%d8%a7/): هێزهكانى حهشدى شهعبى له بهغدا واسق بهتات دهستگیر دهكهن كه سهرۆكى میلشیایهكه به ناوى جهیشى موختار و چهند رۆژێكیش لهمهوبهر ئێرانى بهوه تۆمهتبار كرد گوایه به هاوبهشى لهگهڵ رژێمى سهدام، محهمهد سادق سهدر باوكى موقتهدا سهدرى كوشتووه. ئهمڕۆ ههینى 19ى كانوونى یهكهم، ماڵپهڕه عێراقییهكان ئاشكرایان كردووه له بهغدا هێزێكى تایبهتى سهر به حهشدى شهعبى واسق بهتاتیان گرت كه سهرۆكى میلیشیایهكه به ناوى “جهیش موختار”. بهگوێرهى ئهو زانیارییانهى بڵاوكراونهتهوه، واسق به تۆمهتى ئهوه گیراوه گوایه سووكایهتى به دهزگا تهناهییهكانى عێراق كردووه، ناشزانرێت رهوانهى كوێ كراوه. بهڵام چهند رۆژێك لهمهوبهر به ئاكرا له دیمانهیهكى تهلهڤزیۆنى واسق جنێوى به ئێران دا و بهوه […] - [سەرکردەیەکى باڵاى عێرق داواى چه‌كدانانى میلیشیاكان ده‌كات](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%db%95%d8%b1%da%a9%d8%b1%d8%af%db%95%db%8c%db%95%da%a9%d9%89-%d8%a8%d8%a7%da%b5%d8%a7%d9%89-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d9%82-%d8%af%d8%a7%d9%88%d8%a7%d9%89-%da%86%d9%87%d9%83%d8%af%d8%a7%d9%86/): عهمار حهكیم سهرۆكى رهوتى حیكمه له وتارێكدا داوا له لایهنه عێراقییهكان دهكات رێز له واده دهستوورییهكان بگرن پهله له پێكهێنانى حكوومهت بكهن. دووپاتیشى دهكاتهوه دهبێت چهك تهنیا به دهست دهوڵهتهوه بێت. ئهمڕۆ ههینى 19ى كانوونى یهكهم، له وتارێكدا كه به بۆنهى رۆژى شههیدى عێراقى پێشكهشى كرد، حهكیم داوا له لایهنه عێراقییهكان كرد بهپهله حكوومهتى عێراق پێكبهێنن و تیمێكى حكوومى كاریگهرههڵبژێرن بۆ ئهو قۆناغه گونجاو بێت، گوتیشى، “لهم كاتهدا ناوچهكه گۆڕانكارى گهوره بهخۆیهوه دهبینى عێراقیش له چهقى ناوچهكهیه”. عهمار حهكیم ناراستهوخۆ داواى چهكدانانى میلیشیاكان دهكات و بهڵام ناوى هیچ لایهنێكیان نابات و دهڵێ، “دهوڵهت تهنیا دروشم نییه، بهڵكو یاسایه و جێبهجێ […] - [بەتیرۆریست ناساندنی حزبوڵا و حووسییەکان بە هەڵە بوو یان زەمینەخۆشکردن بوو بۆ هەنگاوی داهاتوو؟](https://kurdpress.xyz/%d8%a8%db%95%d8%aa%db%8c%d8%b1%db%86%d8%b1%db%8c%d8%b3%d8%aa-%d9%86%d8%a7%d8%b3%d8%a7%d9%86%d8%af%d9%86%db%8c-%d8%ad%d8%b2%d8%a8%d9%88%da%b5%d8%a7-%d9%88-%d8%ad%d9%88%d9%88%d8%b3%db%8c%db%8c%db%95/): سەرۆکی سەنتەرێکی توێژینەوەی سیاسی عێراقی پێیوایە پۆلێنکردنی حزبوڵای لوبنانی و حووسییەکانی یەمەن لە لیستی تیرۆردا بە هەڵە ڕووی نەداوە کە دواتر بە لیستەکە دەرکران و شارەزایەکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش دەڵێت، ئەم جۆرە ڕووداوانە لە ھیچ وڵاتێکی جیھان ڕوونادات جگە لە عێراق نەبێت و ئەمەیش ئەوە دەردەخات کە دەسەڵاتدارانی عێراق سەربەخۆ نین و لە وڵاتانی دەوروبەرەوە ئاڕاستە دەکرێن و ھاوکات. ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان لە نووسینگەی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە فەرمی بزووتنەوەی ئەنساروڵای حووسییەکانی یەمەن و حزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە. ئەو بڕیارەش لە ژمارە ٤٨٤٨ی ڕۆژنامەی (وەقائیعی عێراقی) بڵاوکرایەوە. لیژنەکە ڕایگەیاندبوو بڕیارەکە ئەو قەوارە و […] - [پێنج کەس بە تەقەی جەندرمەی تورکیا بریندار بوون](https://kurdpress.xyz/%d9%be%db%8e%d9%86%d8%ac-%da%a9%db%95%d8%b3-%d8%a8%db%95-%d8%aa%db%95%d9%82%db%95%db%8c-%d8%ac%db%95%d9%86%d8%af%d8%b1%d9%85%db%95%db%8c-%d8%aa%d9%88%d8%b1%da%a9%db%8c%d8%a7-%d8%a8%d8%b1%db%8c%d9%86/): پێنج کەس لە سنووری سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەقەی جەندرمە برینداربوون کە ویستبوویان بەرەو تورکیا بپەڕنەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، چەند سەرچاوەیەک بە میدیای ڕۆژئاوای کوردستانیان ڕاگەیاند، دوێنێ شەو هێزەکانی جەندرمەی تورکیا لە نزیکی شاری سەرێکانی تەقەیان لە پێنج کەس کردووە کە ویستوویانە بچنە نێو تورکیاوە. ڕوونیشیکردەوە، هەر پێنج کەسەکە کە خەڵکی شاری دێرەزۆرن، بریندار بوون. مانگی ئەیلوولی ڕابردووش دوو کەسی دیکە لە سەر سنووری سەرێکانی بە تەقەی جەندرمەی تورکیا کوژران کە هەوڵیان دابوو بەرەو تورکیا بپەڕنەوە. - [لەسەرجەم شارەکانەوە 25 بارهەڵگری کۆمەک گەیشتووەتە سنووری چەمچەماڵ](https://kurdpress.xyz/%d9%84%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1%d8%ac%db%95%d9%85-%d8%b4%d8%a7%d8%b1%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%db%95%d9%88%db%95-25-%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d9%87%db%95%da%b5%da%af%d8%b1%db%8c-%da%a9%db%86%d9%85%db%95%da%a9/): کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەردەوامە و تا ئێستا بڕی 25 بارهەڵگر گەیشتووەتە سنوورەکە. حسێن شێخ نەجمەدین قەرەداغی، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی ڕابیتەی مرۆیی بە “توڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند، لەدوای ڕووداوی لافاوەکەی چەمچەماڵ و تەکیە و شۆرش، هەرسێ ڕێکخراوی هانای خێرخوازی و رابیتەی مرۆیی و بەختەوەری بەپشتیوانی خودا و کۆمەکی خێرخوازان، کەمپینێکمان ڕاگەیاند بۆ هاوکاری کردنی لیقەوماوانی ئەو کارەساتە و ئەوانەی زیانیان پێ گەیشتووە. دەشڵێت، لەچەند رۆژی ڕابردوو داتا وەرگیراوە و ئەو ماڵانەی زیانیان بەرکەوتووە ناونوسکراون، رۆژانە کۆمەک و هاوکاریان بەسەردا دابەش دەکەین، لەهەرسێ شارەکە، ئەمڕۆش 25 بارهەڵگری کۆمەکی خێرخوازانمان هێناوە کە […] - [سەرۆکی “یوتیوب” بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایتەییەکان لە منداڵەکانی سنووردار دەکات](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%db%95%d8%b1%db%86%da%a9%db%8c-%db%8c%d9%88%d8%aa%db%8c%d9%88%d8%a8-%d8%a8%db%95%da%a9%d8%a7%d8%b1%d9%87%db%8e%d9%86%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%aa%db%86%da%95%db%95-%da%a9%db%86/): بە هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشدا، نیل مۆهان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پلاتفۆرمی “یوتیوب”، چووە پاڵ لیستێکی گەورەی سەرکردەکانی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان کە ڕێکاری توند لەسەر بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ منداڵەکانیان دەگرنەبەر، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکانە سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو پلاتفۆرمانە لەسەر منداڵان و هەرزەکاران. مۆهان، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە سەرکردایەتی “یوتیوب” دەکات و بەم دواییانە لەلایەن گۆڤاری “تایم”ەوە بە “سەرۆکی جێبەجێکاری ساڵی ٢٠٢٥” هەڵبژێردرا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤارەکە ئاشکرای کرد کە بەکارهێنانی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان لەلایەن سێ منداڵەکەیەوە (دوو کوڕ و یەک کچ) بە کۆنتڕۆڵ و ڕێسای ڕوون بەڕێوە دەبرێت. بەپێی ڕاپۆرتێکی “سی ئێن بی سی”، مۆهان ڕایگەیاندووە، خێزانەکەی سیاسەتێکی جیاواز لە نێوان ڕۆژانی […] - [پێشبڕکێی بابانوئێل بەڕێووەچوو](https://kurdpress.xyz/%d9%be%db%8e%d8%b4%d8%a8%da%95%da%a9%db%8e%db%8c-%d8%a8%d8%a7%d8%a8%d8%a7%d9%86%d9%88%d8%a6%db%8e%d9%84-%d8%a8%db%95%da%95%db%8e%d9%88%d9%88%db%95%da%86%d9%88%d9%88/): شاری مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکسیک، میوانداری پێشبڕکێی بابانوئێل کرد کە تیایدا سەدان کەس جلی بابانوئیل-یان پۆشبوو و کەش و ھەوایەکی ناوازەیان لە پێشبڕکەدا، پێشکەش کرد. پێشبڕکێکە لە ناو پارکی لا مەکسیکانا لە شاری مەکسیکۆ ستی ئەنجامدرا و بەشداربووان لە ھەموو تەمەنەکاندا تیایدا گردببوونەوە. ژمارەیەک لە بەشداربووانی پێشبڕکێکە لەکاتی ڕاکردندا، سەگەکانیان لەگەڵ خۆیانداھێنابوو کە سەرنجی ئامادەبووان و بینەرانیان ڕاکێشا. ھەروەھا پێشبڕکێکە دوو ڕێڕەوی پێنج و ١٠ کیلۆمەتری لە ناو پارکی لا مەکسیکانا، لەخۆگرتبوو. - [کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەسەرۆکایەتی بارزانی کۆدەبێتەوە](https://kurdpress.xyz/%da%a9%db%86%d9%85%db%8c%d8%aa%db%95%db%8c-%d9%86%d8%a7%d9%88%db%95%d9%86%d8%af%db%8c%db%8c-%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8c-%d8%a8%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1%db%86%da%a9%d8%a7%db%8c%db%95%d8%aa%db%8c/): کۆتایی ئەم هەفتەیە، کۆمیتەی ناوەندی پارتی، بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی حزبەکە کۆدەبێتەوە و تاووتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و بەغداد دەکرێت. هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 18ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت. باسی لەوەشکرد: لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و پرسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێن و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت. هاوکات وتیشی: بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. - [ڕووداوەکەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی چۆن ڕوویدا؟](https://kurdpress.xyz/%da%95%d9%88%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%88%db%95%da%a9%db%95%db%8c-%d8%b4%db%95%d9%82%d8%a7%d9%85%db%8c-100-%d9%85%db%95%d8%aa%d8%b1%db%8c-%d8%b3%d9%84%db%8e%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%86%db%86%d9%86/): ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕوویدا و بە هۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا. كاوان عومهر، لێپرسراوی هاتوچۆی خێرا بە ڕادیۆ ترافیکی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگهیاند، پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ دووشهممه لهسهر شهقامی 100 مهتری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی بارههڵگری سووتهمهنی كۆنتڕۆڵی لهدهستداوهو خۆی كێشاوه به ئامێرێکی قیرتاوکردن و پاشان خۆی کێشاوە به دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی بارههڵگر لهجۆری عادیلهدا. ڕوونیشیکردەوە كه بارهەڵگرەکە له تاسڵوجهوه به ئاڕاستهی عهربهت ڕۆشتووه و بههۆی ئهوهی شۆفێرهكه خهوی لێكهوتووه و لهههمانكاتدا تیژڕەو بووه، کۆنترۆڵی لەدەستداوە. کاروان عومەر وتیشی” لهئاكامی ئهو ڕووداوه، شۆفێری ئۆتۆمبێله بارههڵگرهكه گیانی لهدهستداوه و ئێستاش تیمهكانی هاتوچۆ له شوێنی ڕووداوهكهن و هێڵكاریان دهستپێكردووه”. - [“دەخوازین برەو بە پەیوەندییەکانمان بدەین”](https://kurdpress.xyz/%d8%af%db%95%d8%ae%d9%88%d8%a7%d8%b2%db%8c%d9%86-%d8%a8%d8%b1%db%95%d9%88-%d8%a8%db%95-%d9%be%db%95%db%8c%d9%88%db%95%d9%86%d8%af%db%8c%db%8c%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%d9%85%d8%a7%d9%86-%d8%a8/): هەرێمی کوردستان و ئێران خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان دووپات دەکەنەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازي له محهمهد كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوهرى كرد. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له كۆبوونهوهيهكدا پهيوهندييهكانى ئێران لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چارهسهركردنى كێشهكان، تاوتوێ كران. ههردوولا جهختيان له خواستى دوولايهنه بۆ برهودان به پهيوهندييهكانى ههرێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران لهسهر بنهماى دراوسێيهتيى باش و بهرژهوهنديى هاوبهش كردهوه، بهتايبهتى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دۆخى ناوچهكه بهگشتى […] - [هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ دابەش دەکرێت](https://kurdpress.xyz/%d9%87%d8%a7%d9%88%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%af%d8%a7%d8%b1%d8%a7%db%8c%db%8c-%d9%87%d8%a7%d9%88%d9%be%db%95%db%8c%d9%85%d8%a7%d9%86%d8%a7%d9%86-%d8%a8%db%86-%d9%85%d8%a7%d9%86%da%af%db%8c-%d9%a1/): وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هاوكاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و ڕۆژی سێ شەممە بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت. بەپێی زانیارییەکان، هاوکارییەکە بڕەكەی 76هەزار دینارە. راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە… ئەمڕۆ ١٥ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی(١١) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) دەست کراوە بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی سێشەممە بەرواری (١٦)ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت. لەم مانگەدا، زیاتر لە ٩٧٪ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان […] - [شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: پاراستنی شوێنەوار و پەیکەرەکان ئەرکێکی نیشتمانییە](https://kurdpress.xyz/%d8%b4%d8%a7%d9%86%d8%a7%d8%b2-%d8%a6%db%8c%d8%a8%d8%b1%d8%a7%d9%87%db%8c%d9%85-%d8%a6%db%95%d8%ad%d9%85%db%95%d8%af-%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d8%b3%d8%aa%d9%86%db%8c-%d8%b4%d9%88%db%8e%d9%86%db%95/): شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق پێشوازی کرد، لە حەیدەر عەبدولوەهاب، چالاکوانی مەدەنی و لە دیدارەکەدا خانمی یەکەم وێرای ستایشکردنی هەوڵەکانی حەیدەر عەبدولوەهاب، جەختیکردەوە لە گرنگی زیاتری دەستپێشخەریی کۆمەڵایەتی بە مەبەستی پاراستنی پاشخانی کەلتووری عیراق. ئەمڕۆ دووشەممە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق لە کۆشکی سەلام، پێشوازیکرد ، لە چالاکوانی مەدەنی حەیدەر عەبدولوەهاب عەبدولئەمیر، لە سەرەتای دیدارەکەدا خانمی یەکەم ستایشی هەوڵەکانی ئەو چالاکوانە مەدەنییە و تیمەکەی کرد لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە گرنگی شوێنەوار و پەیکەر و پاراستنی کەلەپور و فەرهەنگی وڵات. جەختیکردەوە لە گرنگی “دەستپێشخەریی کۆمەڵایەتی، کە بەشدارن لە پاراستنی پاشخانی کەلتووری عیراق وەک بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی، کە ئەرکی هەمووانە”. […] - [دانهغاز دوو ملیۆن دۆلار دەداتە زیانلێكهوتوانی چهمچهماڵ](https://kurdpress.xyz/%d8%af%d8%a7%d9%86%d9%87%d8%ba%d8%a7%d8%b2-%d8%af%d9%88%d9%88-%d9%85%d9%84%db%8c%db%86%d9%86-%d8%af%db%86%d9%84%d8%a7%d8%b1-%d8%af%db%95%d8%af%d8%a7%d8%aa%db%95-%d8%b2%db%8c%d8%a7%d9%86%d9%84%db%8e/): بهڕێوهبهری گشتی دانهغاز- عێراق ڕایدەگەیەنێت،”له ههستێكی قوڵ و بهرپرسیارێتیی مرۆیی و نیشتیمانی بڕیاریان داوە بە دابین كردنی بڕی نزیكەی 3 ملیار دینار بۆ خێزانه زیانلێكهوتوهكانی چهمچهماڵ. بهڕێوهبهری گشتی دانهغاز- عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له ههستێكی قوڵ و بهرپرسیارێتیی مرۆیی و نیشتیمانی، كۆمپانیای دانهغاز و هیلال پترۆلیۆم دهستپێشخهریان كردوه بۆ پێشكهشكردنی هاوكاریهكی دارایی به بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئهمریكی (نزیكهی دوو ملیار و 800 ملیۆن دیناری عێراقی) وهك پاڵپشتی خێزانه زیانلێكهوتوهكانی چهمچهماڵ. ڕاشیگەیاندووە، ئهو هاوكاریه به ههماههنگی تهواو لهگهڵ حكومهتی ههرێمی كوردستان و وهزارهتی سامانه سروشتییهكان پێشكهش دهكرێت بۆ كهمكردنهوهی ئازارهكانی زیانلێكهوتوانی چهمچهماڵ. جەختیشی كردۆتەوە، كۆمپانیای دانهغاز هیلال پترۆلیۆم پابهندبونی […] - [حاکم قادر: قۆناغەکە هەستیارە و باشترین ڕێگەش پێکهێنانی حكومەتە](https://kurdpress.xyz/%d8%ad%d8%a7%da%a9%d9%85-%d9%82%d8%a7%d8%af%d8%b1-%d9%82%db%86%d9%86%d8%a7%d8%ba%db%95%da%a9%db%95-%d9%87%db%95%d8%b3%d8%aa%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%95-%d9%88-%d8%a8%d8%a7%d8%b4%d8%aa%d8%b1%db%8c%d9%86/): حاکم قادر حەمەجان لە چلەی ماتەمینی كاوەی ئیزاعە ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندنەی دەکرێت هەڵەیەکی سیاسی کوشندەیە و دەشڵێت: شیعە و سوننەکان خۆیان ڕێکخستووەتەوە تازە ئێمە خەریکی ململانێ و ناکۆکی و ناتەبایین. حاکم قادر حەمەجان لە وتارێكدا لە چلەی ماتەمینی كاوەی ئیزاعە وتی، “ناکۆکیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بە دانیشتن و گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر دەکرێت، نەک ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندنەی بەرامبەر یەکتر دەیکەن کە هەڵەیەکی سیاسی کوشندەیە”. ڕاشیگەیاند، قۆناغەکە هەستیارە و گۆڕانکارییەکان خێران، بۆیە پێویستە بە زووترین کات خۆمانی بۆ ئامادەبکەین و باشترین ڕێگەش پێکهێنانی کابینەی (۱۰) یە. ئاماژەی بەوەشدا، شیعە و سوننەکان خۆیان ڕێکخستووەتەوە تازە ئێمە خەریکی ململانێ و ناکۆکی […] - [سزای شێروان شێروانی کەمکرایەوە](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%d8%b2%d8%a7%db%8c-%d8%b4%db%8e%d8%b1%d9%88%d8%a7%d9%86-%d8%b4%db%8e%d8%b1%d9%88%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%a9%db%95%d9%85%da%a9%d8%b1%d8%a7%db%8c%db%95%d9%88%db%95-12/): – هەواڵەکان ئەمڕۆ دادگای هەولێر سزای ڕۆژنامەنوس \”شێروان شێروانی\” لە 4 ساڵ و نیوەوە بۆ 3 ساڵ و نیو کەمکردەوە، ئەوەش پاش ئەوەی کەیسەکەی \”تەمیز\” کرایەوە. کەمێک پێش ئێستا، دادگای هەولێر سزای ڕۆژنامەنوس \”شێروان شێروانی\” لە 4 ساڵ و نیوەوە بۆ 3 ساڵ و نیو کەمکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن پارێزەرەکانیەوە دۆسیەکەی تەمیز کرایەوە. لەوبارەیەوە بارزان شێروانی، برای شێروان شێروانی، بە پەنجەرەی وت \”دوای ئەوەی دۆسیەی شێروان شێروانی تەمیز کرایەوە، دادگا سزاکەی لە 4 ساڵ و 5 مانگەوە بۆ 3 ساڵ و 6 مانگ کەمکردەوە\”. وتیشی \”شێروان شێروانی 3 مانگی لەو 3 ساڵ و نیوە لە زیندان دا بەسەر بردووە\”. - [سەرۆکی یەکێتی پڕۆژەیەکی گەورەی گەیاندە ئەنجام](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%db%95%d8%b1%db%86%da%a9%db%8c-%db%8c%db%95%da%a9%db%8e%d8%aa%db%8c-%d9%be%da%95%db%86%da%98%db%95%db%8c%db%95%da%a9%db%8c-%da%af%db%95%d9%88%d8%b1%db%95%db%8c-%da%af%db%95%db%8c%d8%a7%d9%86-11/): سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی کردەوە و رایگەیاند وەک یەکێتی پشتگیری تەواوی زانکۆین. پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەم بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای دووبارە نۆژەنکردنەوەی کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی بە شێوازێکی سەردەمیانە بەڕووی خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی زانکۆکە کردەوە. ئەمەش لەدوای ئەوەدێت ولەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لەسەر راسپاردە و ئەرکی سەرۆکی یەکیتی نۆژەنکردنەوەی کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی دەستیپێکرد و بەشێوازێکی سەردەمیانە و پێشکەوتوو بیناکانی ناو کەمپەکە نۆژەنکرانەوە. - [کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە](https://kurdpress.xyz/%da%a9%db%95%d8%b4%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c-%d8%b1%d8%a7%da%af%db%95%db%8c%db%95%d9%86%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%a8%da%b5%d8%a7%d9%88%da%a9%d8%b1%d8%af%db%95%d9%88%db%95-7/): کەشناسی رایگەیاند کە ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمەباران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان زۆرە و سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت . بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشی دوو ڕۆژی داهاتووی هەرێم بڵاوکردەوە. بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی ئەمڕۆ هەینی 24ی تشرینی یەکەم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی رایگەیاندووە کە ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی […] - [نوێترین زانیارییەکان لەبارەی مووچەی مانگی 8 و مانگەکانی داهاتوو بڵاوکرایەوە](https://kurdpress.xyz/%d9%86%d9%88%db%8e%d8%aa%d8%b1%db%8c%d9%86-%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c%db%8c%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86-%d9%84%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%85%d9%88%d9%88%da%86%db%95%db%8c-3/): سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند کە کارکردن لەسەر لیستی مووچەی مانگی 10 (تشرینی یەکەم)ی مووچەخۆران لە کۆتاییدایە و تا کۆتایی هەفتە رەوانەی یەغداد دەکرێت. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی بە میدیای یەکێتی راگەیاند کە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت و تا کۆتایی هەفتە دەگەیەندرێتە بەغداد. فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 ڕۆژی رابردوو بە واتس ئاپ گەیەندراوەتە دەست تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بڕیارە سبەینێ واژۆی لەسەر بکرێت و پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم. بە گوێرەی زانیارییەکان دوابەدوای گەیشتنی پارە بۆ هەرێم لە ماوەیەکی کەمدا مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت. ئەوەش […] - [کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە](https://kurdpress.xyz/%da%a9%db%95%d8%b4%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c-%d9%87%db%95%d8%b1%db%8e%d9%85-%d8%b1%d8%a7%da%af%db%95%db%8c%db%95%d9%86%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%a8%da%b5%d8%a7%d9%88%da%a9%d8%b1%d8%af-3/): کەشناسی هەرێم رایگەیاند کە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بۆ سبەینێ گەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک لە ئارادایە. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوی هەرێم بڵاوکردەوە. بەگوێرەی بڵاوکراوەکە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی رایگەیاندووە کە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دوای نیوەرۆ ئەگەری درووستبونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچە لە باکوری هەرێم. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 29 پلەی سیلیزی سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی دهۆک : 27 پلەی سیلیزی […] - [سبەینێ پارتێکی کوردی هەنگاوێکی مێژوویی دەنێت](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%d8%a8%db%95%db%8c%d9%86%db%8e-%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8e%da%a9%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af%db%8c-%d9%87%db%95%d9%86%da%af%d8%a7%d9%88%db%8e%da%a9%db%8c-%d9%85%db%8e%da%98%d9%88%d9%88-3/): سبەینێ گەریلاکانی پەکەکە لە چوارچێوەی بانگەوازی ئۆجەلان و پرۆسەی هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی دەنێنەوە. شەممە 25ی تشرینی یەکەم میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە کە بڕیار وایە سبەینێ گەریلاکانی پەکەکە هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی بۆ پرۆسەی ئاشتی بنێنەوە. لە چوارچێوەیەدا بڕیارە پەکەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتیی بڵاوبکاتەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە گرووپێکی ٣٠ کەسی گەریلا بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، وەک نیشاندانی نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە مەراسێمێکی سیمبولیکدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی، چەکەکانیان سووتاند. - [هەواڵێکی خۆش بۆ توێژێکی فراوانی هەرێم راگەیەندرا](https://kurdpress.xyz/%d9%87%db%95%d9%88%d8%a7%da%b5%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%ae%db%86%d8%b4-%d8%a8%db%86-%d8%aa%d9%88%db%8e%da%98%db%8e%da%a9%db%8c-%d9%81%d8%b1%d8%a7%d9%88%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%87%db%95%d8%b1%db%8e%d9%85-3/): قۆناغی دووەمی شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی خەرج دەکرێت، بریاریشە سبەینێ بۆ ئەو مەبەستە شەش ملیار دینار بخرێتە سەر هەژماری بانکی بابان لە سلێمانی. شەممە 25ی تشرینی یەکەم نەوزاد هادی، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە میدیای یەکێتی راگەیاند کە سبەینێ شەش ملیار دینار لە شایستەی دارایی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەخرێتە سەر هەژماری بانکی بابان و لە رۆژی دووشەممەوە دەستبەدابەشکردنی دەکەن بەسەر جوتیاراندا. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەڕە پارەیە، وەک قۆناغی دووەمی شایستەداراییەکانی جوتیارانە لە سنورەکە دەنێردرێت، کە جوتیارانی سلێمانی، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەگرێتەوە. - [بافڵ تاڵهبانی: له بهغداوه پێیان وتین با راستهوخۆ موچهی سلێمانی بدهین، وتمان نامانهوێت](https://kurdpress.xyz/%d8%a8%d8%a7%d9%81%da%b5-%d8%aa%d8%a7%da%b5%d9%87%d8%a8%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%84%d9%87-%d8%a8%d9%87%d8%ba%d8%af%d8%a7%d9%88%d9%87-%d9%be%db%8e%db%8c%d8%a7%d9%86-%d9%88%d8%aa%db%8c%d9%86-%d8%a8%d8%a7-2/): – هەواڵەکان سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت؛ له بهغداوه هاتین پێیان وتن با راستهوخۆ مووچهی سلێمانی بدهین، ئێمه وتمان، نامانهوێت. ئهو پێشنیاره بۆ لایهنی تر بكرایه قبوڵیان دهكرد و مووچهی خۆیان جیادهكردهوه. ئهمڕۆ شهممه بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتیی نیشتیمانیی کوردستان له بانگهشهی ههڵبژاردنی حزبهكهی له كۆیه سهرهتای قسهكانی به \”سڵاو\” بۆ پارێزگاری ههولێر دهستپێكرد و وتی \”خۆشبهختانه ئهمه دووهمینجاره له ساڵێكدا كه ههڵبژاردنمان ههیه، بهڵكو پارێزگاری ههولێر بێته بیری كه كۆیه بهشێكه له پارێزگاكهی\”. بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، \”دووبارهی دهكهمهوه كه به خوای میهرهبان ناچینه ناو حكومهتێك تا نهزانین ههموو شارێكی كوردستان به یهك چاو سهیر ناكرێت و وهكو یهك […] - [یەکێتی دوا قسەی خۆی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کرد](https://kurdpress.xyz/%db%8c%db%95%da%a9%db%8e%d8%aa%db%8c-%d8%af%d9%88%d8%a7-%d9%82%d8%b3%db%95%db%8c-%d8%ae%db%86%db%8c-%d9%84%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1-%d9%be%db%8e%da%a9%d9%87%db%8e%d9%86%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%ad%da%a9-2/): – هەواڵەکان ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاشکرایکرد، هەڵبژاردنی عێراق دوای هەڵچوونێکی گەورەی هەرێمی و نێودەوڵەتی دێت، بەڵام \”زەحمەتە\” پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەغدا، پەرلەمانی کوردستان بتوانێت کۆببێتەوە. سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند \”هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دوای هەڵچوونێکی گەورەی هەرێمی و نێودەوڵەتی دێت، گۆڕانکاریی هەن و دەبێ عێراق فریای خۆی بکەوێت.” پیرە وتیشی \”هەڵبژاردنەکە بۆ مەسەلەی شەڕ و ئاشتی لە عێراق، چاکسازی لە عێراق، جێبەجێکردنی دەستوور و مادەی 140، ئەمنییەتی سنوورەکان و پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ئەوەشی پەیوەندی بە رۆژئاوای کوردستانەوە هەیە، بەو ژمارەیەی کورد بەدەستی دێنێت، هەوڵدەدات بۆ ئاشتی و […] - [وەزارەتی کارەبا :گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردوە هاوکارمان دەبن](https://kurdpress.xyz/%d9%88%db%95%d8%b2%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%aa%db%8c-%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%a8%d8%a7-%da%af%d8%b1%db%8e%d8%a8%db%95%d8%b3%d8%aa%d9%85%d8%a7%d9%86-%d9%84%db%95%da%af%db%95%da%b5-%d8%ae%d8%a7%d9%88/): – هەواڵەکان وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرای کرد، هەوڵدەدرێت لە زستاندا کارەبای 24 کاتژمێری بدرێت بە هاووڵاتیان بەڵام تا ئێستا دڵنیا نین، وتیشی\”گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردوە ئەگەر نەمانتوانی کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەین هاوکارمان دەبن\”. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردوە ئەگەر نەمانتوانی کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەین هاوکارمان دەبن، بەڵام هاووڵاتیان پارەی مۆلیدە نادەن، لەوکاتەدا ئەگەری گۆڕانکاری لە نرخی کارەبای پڕِۆژەی رووناکی هەیە. ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئیستادا سەرقاڵین بە ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان، چونکە خواست بۆ کارەبا لە وەرزی زستان زیاتر دەبێت، گەر لە زستاندا هاووڵاتیان کارەبا بۆ ئامێری گەرمکردنەوە بەکاربهێنن ئەوا […] - [لەنێو پەرلەمانی ئیسرائیل کە ترەمپ ئامادەیە شەڕ روویدا](https://kurdpress.xyz/%d9%84%db%95%d9%86%db%8e%d9%88-%d9%be%db%95%d8%b1%d9%84%db%95%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a6%db%8c%d8%b3%d8%b1%d8%a7%d8%a6%db%8c%d9%84-%da%a9%db%95-%d8%aa%d8%b1%db%95%d9%85%d9%be-%d8%a6%d8%a7%d9%85-48/): – هەواڵەکان لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی دۆناڵد ترەمپ لە پەرلەمانی ئیسرائیل شەڕ دروست دەبێت کە تیایدا پەرلەمانتارێک کاغەزێک بەرز دەکاتەوە و لەسەری نوسراوە \”جینۆساید\”، سەرۆکی ئەمریکاش لەکاردانەوەیدا دەڵێت \”ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاشتی گەڕایەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست\”. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەرلەمانی ئیسرائیل لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە غەززە و وەستانی شەڕ دەڵێت \”ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاشتی گەڕایەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست\”. وتیشی \”ئەوانە گەڕانەوە نێو خێزانەکانیان کە دەستگیر کرابوون\”. ترەمپ ئاماژە بەوەش دەکات، پێزانینی بۆ وڵاتانی عەرەبی هەیە کە حەماسیان ڕازی کرد بارمتەکان ئازاد بکات. دەشڵێت \”چاويڕێی ئەوە نەبووین حەماس وا بە زوویی ڕازی ببێت\”. سەتۆکی ئەمریکا راشیگەیاند \”ئێمە خەڵکی شارەزامان هەیە […] - [عەبدی و شەرع کۆتا بڕیاری رێککەوتنیان دا](https://kurdpress.xyz/%d8%b9%db%95%d8%a8%d8%af%db%8c-%d9%88-%d8%b4%db%95%d8%b1%d8%b9-%da%a9%db%86%d8%aa%d8%a7-%d8%a8%da%95%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%b1%db%8e%da%a9%da%a9%db%95%d9%88%d8%aa%d9%86%db%8c%d8%a7%d9%86-48/): – هەواڵەکان فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایکرد، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا رێككەوتوون لەبارەی میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانمان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس وتی \”رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ دەسەڵاتی راگوزەری سوریا كراوە سەبارەت بە میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانی لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆدا\”. مەزڵوم عەبدی وتیشی \”لەئێستادا گفتوگۆ لەنێوان هەردوو لایەن لە دیمەشق بەردەوامە\”. ئەوەش لەکاتێکدایە، مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کارتی سوریا لە 10ی ئازاری ئەمساڵ ڕێککەوتنێکیان لەوبارەیەوە واژۆکرد، کە چەند بڕگەیەکی لەخۆگرتبوو، دیارترینیان یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەربە ئیدارەی خۆسەری کورد بوو لەناو دامەزراوەكانی سوریا تا کۆتایی […] - [ئێران هاتە دەنگ و ترەمپ تۆمەتبار دەکات](https://kurdpress.xyz/%d8%a6%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d9%87%d8%a7%d8%aa%db%95-%d8%af%db%95%d9%86%da%af-%d9%88-%d8%aa%d8%b1%db%95%d9%85%d9%be-%d8%aa%db%86%d9%85%db%95%d8%aa%d8%a8%d8%a7%d8%b1-%d8%af%db%95%da%a9%d8%a7-47/): وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی داوکاری دۆناڵد ترەمپ لە ئێران بۆ ئاشتی دەداتەوە و دەڵێت\” ترەمپ ناتوانێت لە یەک کاتدا سەرۆکی ئاشتی و سەرۆکی جەنگ بێت.\” سێشەممە 14ی تشرینی یەکەم عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا رایگەیاند\”دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەو درۆیە هەڵخەڵەتێندراوە کە گوایە؛ \”پرۆگرامی ئەتۆمیی ئاشتییانەی ئێران لە بەهاری ئەمساڵدا لەسەر لێواری چەکداربوون بووە\”، لە کاتێکدا هیچ بەڵگەیەک نییە ئەمە پشت راستبکاتەوە\”. عراقچی دەشڵێت\” ترەمپ ناتوانێت لە یەک کاتدا سەرۆکی ئاشتی و سەرۆکی جەنگ بێت\”. وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەشڵێت\”زیاتر لە جاران رونە کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (ترەمپ) خراپ بە درۆیەکی ساختە هەڵخەڵەتێنراوە کە […] - [ڕێکەوتنە مێژووییەکە پێشێل دەکرێت](https://kurdpress.xyz/%da%95%db%8e%da%a9%db%95%d9%88%d8%aa%d9%86%db%95-%d9%85%db%8e%da%98%d9%88%d9%88%db%8c%db%8c%db%95%da%a9%db%95-%d9%be%db%8e%d8%b4%db%8e%d9%84-%d8%af%db%95%da%a9%d8%b1%db%8e%d8%aa-47/): سەرەڕای ڕێکەوتنی ئاگربەست لە غەززە و بەڵێنییەکانی حەماس بۆ رادەستکردنی چەکەکانیان بەپێچەوانەوە ئەو گروپە دەستیان کردوە بە ئۆپراسیۆن لە دژی گروپ و باندە نەیارەکانیان لە غەززە. سێشەممە 14ی تشرینی یەکەم ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە حەماس لە هەوڵی بەهێزکردنەوەی ریزەکانیدایە و یەکەیەکی نوێیان پێکهێناوە، بە ناوی \”هێزی خۆپاراستن\”، دەستیان کردوە بە ئۆپەراسیۆن لە دژی هۆز و باندە چەکدارەکان کە نەیاری حەماسن و پشتواینی ئیسرائیلن. ئاژانسەکە ئەوەی خستوەتڕو، شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە شەڕێکی سەخت لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە لە نێوان چەکادرەکانی حەماس ونەیارەکانیاندا ڕودەدات. - [سەرۆککۆماری ئێران: لە ئەمریکا و هەڕەشهكان ناترسم](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%db%95%d8%b1%db%86%da%a9%da%a9%db%86%d9%85%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%a6%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d9%84%db%95-%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%da%a9%d8%a7-%d9%88-%d9%87%db%95%da%95%db%95%d8%b4%d9%87-41/): – هەواڵەکان سهرۆك كۆماری ئێران قسەی کۆتایی کرد وڕایگهیاند، لە ئەمریکا و ئە, هەڕەشانە ناترسێت كه دهیكات، بهڵكو لە ململانێی ناوخۆیی دەترسێت و ئەگەر پێکەوە و یەکگرتوبن هیچ دەسەڵاتێک بەسەرماندا زاڵ نابێت. ئهمڕۆ پێنجشهممه مهسعود پزیشكیان سهرۆك كۆماری ئێران، بۆ گەشتێکی یەک ڕۆژە سەفەری ئیسفەهانی کردوە، له وتارێكدا لە فێستیڤاڵی خێرخوازیی بیناسازی قوتابخانەکاندا ڕایگەیاندوە، ئەوە منداڵ و نەوەکانی ئەم خاکە بون کە موشەک و وزەی ئەتۆمییان بۆ دروستکردین، پێویستە باوەڕ بە تواناکانمان بەهێز بکەین. پزیشكیان وتیشی، \”ئەمریکا و ئەو هەڕەشانە نامترسێنێت؛ بهڵكو لە ململانێی ناوخۆیی دهترسم و ئەگەر پێکەوە و یەکگرتو بین هیچ دەسەڵاتێک بەسەرماندا زاڵ نابێت، ئێمە دۆخێکی پەروەردەیی […] - [نابێت رێگە بدرێت مووچەی مانگەکانیئەم ساڵیش بدزرێت](https://kurdpress.xyz/9867543-2/): ريبوار ياسين فتاح ئێستا ناوەراستیمانگی ١٢ یە، کەچی مووچەی مانگی ١٠ و مانگی ١١ ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و ئەم دواخستنی مووچە و لێبرین و نەدانی مووچە، لە ساڵی ٢٠١٤ وە تاکو ئێستا درێژەی هەیە، ئەمە وای کردووە دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بەگشتی و بەتایبەتی مووچەخۆران رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپی بچێت و لێکەوتەی جیاواز بەدوای خۆیدا بهێنێت و ئاستی چاوەروانیەکانیان لە ژیان بهێنێتە خوارەوە.ئەوە لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٤ وە تاکو ئێستا، دەیان و سەدان جار سەرانی حزبەکانی دەسەڵات بەڵێنی کۆتایی هێنان بە دواکەوتنی موچەیان داوە، بەڵینی گێرانەوەو قەرەبووکردنەوەی دواکەوتن و لێبرینی موچە و پاشەکەوتیانداوە، سەدان شاندی هەرێم […] - [ئەمریکا نیگەرانە لە عێراق](https://kurdpress.xyz/%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%da%a9%d8%a7-%d9%86%db%8c%da%af%db%95%d8%b1%d8%a7%d9%86%db%95-%d9%84%db%95-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82/): گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە (٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) ڕایگەیاند کە واشنتۆن نیگەرانە لە پاشگەزبوونەوەی عێراق لە بڕیارەکەی بۆ سڕکردنی سەروەت و سامانی حزبوڵای لوبنانی و گرووپی یەمەنی (ئەنساروڵا). بەپێی بەدواداچوونێكی (بەغداد ئەلیەوم) گوتەبێژەکە لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە داوە كە هەردوو گرووپەکە هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە و جیهان، پێویستە وڵاتان ڕێگریی بکەن لە بەکارهێنانی خاکەکانیان لەلایەن بریکارەکانی سەر بە ئێرانەوە بۆ مەبەستی ڕاهێنان، کۆکردنەوەی پارە، بەدەستهێنانی چەک، یان ئەنجامدانی هێرش. دەڵێت: “ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە فشار خستنە سەر عێراق، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی کرداری بگرێتەبەر دژی ئەو گرووپە سەر بە ئێرانانەی کە هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق دەکەن.” […] - [موقتەدا سەدر هاتە دەنگ](https://kurdpress.xyz/%d9%85%d9%88%d9%82%d8%aa%db%95%d8%af%d8%a7-%d8%b3%db%95%d8%af%d8%b1-%d9%87%d8%a7%d8%aa%db%95-%d8%af%db%95%d9%86%da%af/): موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتییو زیندوکردنەوەی ئەو نوێژە هەینییەی بەخوێنی شەهید سەدرو دوو کوڕەکەی ئاودراوە، هەروەها بۆ بەرزڕاگرتنی وشەی ئایینو مەزهەب، بەپێویستیدەزانم نوێژێکی یەکگرتوو لەسەرجەم عێراق ئەنجامبدرێت”. “با ئەمساڵ نوێژەکە لەپارێزگای بابلی ئازیز بێت، بۆ ئەوەی ببێتە گردبونەوەیەکی ملیۆنیو دوژمنانی پێ چاوترسێن بکرێت”.بانگەوازەكهى موقتەدا سەدر وەک بەشێک لەنەریتی ساڵانەی ڕەوتەکە دێت بۆ زیندوکردنەوەی یادی یەکەمین نوێژی هەینی کە لەلایەن محەمەد سادق سەدر (باوکی موقتەدا سەدر) لەمزگەوتی کوفە ئەنجامدرا. لەساڵانی ڕابردوشدا، موقتەدا سەدر چەندینجار کارتی “نوێژی ملیۆنی”ی وەک نمایشێکی هێز لەدژی نەیارە سیاسییەکانی یان بۆ دەربڕینی هەڵوێست بەرامبەر بونی هێزە بیانییەکان بەکارهێناوە. - [کۆمسیۆن کاندیدێکی سەرکەوتوو دوورخستەوە](https://kurdpress.xyz/%da%a9%db%86%d9%85%d8%b3%db%8c%db%86%d9%86-%da%a9%d8%a7%d9%86%d8%af%db%8c%d8%af%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%b3%db%95%d8%b1%da%a9%db%95%d9%88%d8%aa%d9%88%d9%88-%d8%af%d9%88%d9%88%d8%b1%d8%ae%d8%b3%d8%aa/): دەزگای دادوەری بۆ هەڵبژاردن، فەرمانێکی دەرکرد بۆ دوورخستنهوهی نەجم جبووری، بهربژێری دهرچووی پهرلهمانی عێراق، له پارێزگای نهینهوا. نەجم جبووری له ههڵبژاردن 11ی 11ی 2025، 39 ههزار و 464 دهنگی بهدهست هێنا، ئێستاش بڕیاری دوور خستنهوهی دراوه. ئهمه له كاتێكدایه كه له ساڵی 2023 کۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق بڕیاریدا 125 بهربژێر بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دوور بخاتەوە، كه ئهوكات لەنێویاندا نەجم جبووری كه پارێزگاری نهینهوا بوو، تێدا بوو، به تۆمهتی ئهوهی كه له كاتی رژێمی بهعس، بهعسی بوونه، بەڵام دواتر دادگا ئهو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە. - [سوودانی بە تەواوی کۆتایی هات](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%d9%88%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8%db%95-%d8%aa%db%95%d9%88%d8%a7%d9%88%db%8c-%da%a9%db%86%d8%aa%d8%a7%db%8c%db%8c-%d9%87%d8%a7%d8%aa/): سهركردهیهكی چوارچێوهی ههماههنگی دهڵێت ؛ ڕیزبهندكردنی حیزبوڵا و حوسییهكان لهلیستی تیرۆردا بهئاگاداری سودانی بوهو بهههڵه ناوهكانیان بڵاونهكراوهتهوه. ماڵپهڕی عهرهبی جدید لهزاری ئهو سهركردهیه بڵاویكردهوه، كه بڵاوكردنهوهی ناوی حزبوڵاوحوسییهكان بهبێ ئاگاداری چوارچێوهی ههماههنگی و بهئاگاداری خودی سودانی و فشارو مهرجی ئهمریكا بووه. سهبارهت بهچارهنووسی محهمهد شیاع سودانی ، ئهو سهركردهیه جهحتیكردهوه ، كه بههیچ شێوهیهك ناوبراو پۆستی سهرۆكوهزیران بهدهست ناهێنێت و سهركردهكانی شیعه پشتیان تێكردوهو ههوڵیش دهدرێت پهرلهمانتارهكانی سهر بهسودانی لهناوبراو دووربخرێنهوه بۆ ئهوهی هێزێكی لاوازی لهپهرلهماندا ههبێت. ئاماژه بهوهشكراوه كه ناكۆكی قوڵی نێوان لایهنهكانی چوارچێوهی ههماههنگی وایكردوه كه تاوهكوئێستا لهسهر كاندیدێك بۆ پۆستی سهرۆكوهزیران ڕێكنهكهون. - [سوودانی وازناهێنێت](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%d9%88%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%88%d8%a7%d8%b2%d9%86%d8%a7%d9%87%db%8e%d9%86%db%8e%d8%aa/): سوودانی وازناهێنێت، خۆی کاندید دەکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، راگەیاند، خۆكاندیدكردنم بۆ خوولی دووەمی سەرۆكایەتی حكومەت، مافی خۆمە - [ئەمریکا پشت لە سوودانی دەکات](https://kurdpress.xyz/%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%da%a9%d8%a7-%d9%be%d8%b4%d8%aa-%d9%84%db%95-%d8%b3%d9%88%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%af%db%95%da%a9%d8%a7%d8%aa/): مازن ئشێقڕ سیاسهتمهدارى عێراق له دیمانهیهكى تهلهڤزیۆنى دهڵێ، “له یهكێك له پێوهندییهكان ماركۆ رۆبیۆ وهزیرى دهرهوهى ئهمهریكا به سوودانى سهرۆك وهزیرانى عێراقى گوتووه، ماوهى ساڵێكه بهڵێنمان پێ دهدهی بهڵام هیچت نهكردووه و له بهڵێنهكانت بێزار بووین”. ئهمڕۆ ههینى پێنجى كانوونى یهكهم، كهناڵى وهن نیوزى عێراقى دیمانهیهكى لهگهڵ مازن ئشێقڕ كردووه كه ئاشكراى دهكات له یهكێك له پێوهندییه تهلهفۆنییهكانى نێوان ماركۆ رۆبیۆ و محهمهد شیاع سوودانى، رۆبیۆ ناڕهزایى دهربڕیوه و گوتویهتى، “ماوهى ساڵێكه قسه دهكهین بهڵام هیچت نهكردووه، ساڵێكه داوات لێ دهكهین كۆتایى به چهكى میلیشیاكان بهێنیت، ههركه قسهت لهگهڵ دهكهین ههمان بهڵێن دووباره دهكهیتهوه، له بهڵێنهكانت بێزار بووین”. مازن ئشێقر […] - [سوودانی لێی قەوما](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%d9%88%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%84%db%8e%db%8c-%d9%82%db%95%d9%88%d9%85%d8%a7/): ئهمڕۆ میلیشیاكانى عێراق له دژى بڕیارى به تیرۆرناساندنى حزبوڵاى لبنانى و ئهنساروڵاى یهمهن، به ئۆتۆمبیل له شهقامهكانى بهغدا سووڕانهوه و وێنهى حهسهن نهسرولاى سهركردهى پێشووى حزبوڵا و عهبدولمهلیك حووسى سهرۆكى ئهنسارولایان بهرزكردبووهوه. ئهمڕۆ ههینى پێنج كانوونى یهكەم، له شهقامهكانى بهغدا به دهیان ئۆتۆمبیلى میلیشیاكانى عێراق به تایبهت میلیشیاكانى عهسائیب ئههلى حهق دهسووڕانهوه، وێنهى حهسهن نهسروڵا و عهبدولمهلیك حووسیان بهرز كردبووهوه لهگهڵ ئاڵاى حزبوڵاى لبنانى ئهمه ههڵوێستهى میلیشیاكان دواى ئهوه دێ، بڕیارى به تیرۆرناساندنى حزبوڵا و ئهنساروڵا لهلایهن لیژنهى سڕكردنى دارایى تیرۆریسانى سهربه بانكى ناوهندى عێراق له رۆژنامهى وهقائیعى بڵاوكرایهوه. دوێنێ تهواوى میلیشیاكانى شیعه، ئهوانهى به “سهربه ئێران” وهسف دهكرێن، ناڕهزاییان […] - [سەرۆک کۆمار هاتە دەنگ](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%db%95%d8%b1%db%86%da%a9-%da%a9%db%86%d9%85%d8%a7%d8%b1-%d9%87%d8%a7%d8%aa%db%95-%d8%af%db%95%d9%86%da%af/): ئەمڕۆ هەینی، پێنجی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا بە فەرمی بێئاگایی و پێوەندی خۆی بەو بڕیارەوە ڕەت کردەوە کە تێیدا حزبوڵای لبنانی و گرووپی ئەنساروڵای یەمەنی وەک “ڕێکخراوی تیرۆریستی” پۆلێن کرابوون. لە بەشێکی ڕوونکردنەوەکەدا، سەرۆکایەتیی کۆمار ئاشکرای کردووە کە لە ڕێگەی “تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە” بە بڕیارەکەی زانیوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەرۆکایەتیی کۆمار ئاگاداری یان پەسەندکردنی بڕیاری پۆلێنکردنی گرووپی ئەنساروڵا و حزبوڵای لوبنانی وەک گرووپی تیرۆریستی و سڕکردنی ئەو سەروەت و سامانەی دەگەڕێتەوە بۆیان، ڕەت دەکاتەوە. سەرۆکایەتیی کۆمار دووپاتی لەوە کردووەتەوە کە بەپێی دەستوور، ئەم جۆرە بڕیارانە ئاراستەی سەرۆکایەتیی کۆمار ناکرێن و تەنیا ئەو یاسایانەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان […] - [سوننەش ڕێککنەکەوتن](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%d9%88%d9%86%d9%86%db%95%d8%b4-%da%95%db%8e%da%a9%da%a9%d9%86%db%95%da%a9%db%95%d9%88%d8%aa%d9%86/): شهوى رابردوو سهركردهكانى سوننه له ماڵى محهمهد حهلبووسى سهرۆكى حزبى تهقهدوم كۆبوونهوه و بۆ دهستنیشانكردنى كاندیدێك بۆ سهرۆكایهتى پهرلهمان، بهڵام سهرنهكهوتن و بابهتهكهیان دواخست. ئهمڕۆ ههینى پێنجى كانوونى یهكهم ماڵپهڕى شهفهق نیوز بڵاوى كردووهتهوه، شهوى رابردوو له چوارچێوهى ئهنجوومهنى سیاسى سوننه، له ماڵى حهلبووسى له بهغدا كۆبوونهتهوه بۆ ئهوهى یهكێك له شهش كهسایهتییهكه كاندید بكهن بۆ سهرۆكایهتى پهرلهمانى عێراق، كهچى سهركهوتوو نهبوون بۆیه بابهتهكهیان دواخست. سهرچاوهیهكى ئاگادار به شهفهق نیوزى راگهیاندووه، سوننهكان بابهتى كاندیدكردنى سهرۆكى پهرلهمانیان بۆ دواى پهسهندكردنى ئهنجامهكهكانى ههڵبژاردن له لایهن دادگاى فیدڕاڵییهوه دواخستووه. سوننه له پهرلهمان 77 كورسیان ههیه و ههر یهكه له محهمهد حهلبووسى، موسهنا سامهرائى، […] - [عێراق بریاری دا](https://kurdpress.xyz/%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d8%a8%d8%b1%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%af%d8%a7/): ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو و هەستیاردا، بە فەرمی ڕایگەیاند کە بڕیاردراوە هەردوو گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانی و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حووسییەکان)ی یەمەن بخاتە لیستی تیرۆرەوە. بەگوێرەی بڕیارەکە، لەمەودوا هەموو جۆرە مامەڵەکردنێکی دارایی، سیاسی، سەربازی و میدیایی لەگەڵ ئەو دوو گرووپە لە ناوخۆی عێراقدا قەدەغە دەکرێت و دەست بەسەر سەروەت و سامانی هەر لایەنێکدا دەگیرێت کە پەیوەندی بەو ڕێکخراوانەوە هەبێت، هەروەها ئەندام و لایەنگرانیان لە عێراقدا ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توندی یاسایی دەبنەوە. چاودێران و شارەزایانی سیاسی ئەم هەنگاوەی بەغدا بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و وەرچەرخانێکی مێژوویی لە سیاسەتی دەرەوە و ئەمنیی عێراق وەسف دەکەن، بەتایبەت کە پێشتر بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی […] - [سوودانی کۆتایی هات](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%d9%88%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%a9%db%86%d8%aa%d8%a7%db%8c%db%8c-%d9%87%d8%a7%d8%aa-2/): عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، به كهناڵی عههدی ڕاگەیاند : بهههڵه حزبوڵا و حوسییهكان نهخراونهتهوه ناوی لیستی تیرۆر، و لیژنهی بلۆككردنی پارهی تیرۆریستان ئەندامی وهزارهتی جیاجیای تێدان و هەڵە لەکارێکی ئاوادا ناکرێت. فەتلاوی ئاماژەی بۆ ئهوهش كردوه، سودانی له ههمو گروپهكانی واتسئهپی چوارچێوهی ههماههنگی دورخراوهتهوه. فەتلاوی ئهوهشی خستۆتهڕو، کەو یارییهكه كۆتایی هات و خولی دوهمی سهرۆكایهتی نابینێت. ئهو قسەیەش وهك ئاماژهیهكە بۆ ئهوهی كه سودانی خولی دوهمی سهرۆك وهزیران نابینێت. - [عێراق بریاری دا لەبارەی هەرێم](https://kurdpress.xyz/%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d8%a8%d8%b1%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%af%d8%a7-%d9%84%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%87%db%95%d8%b1%db%8e%d9%85/): لە راگەیەندراوی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەر هێرشەکەی کۆرمۆردا هاتووە. وەزارەتی بەرگری عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ کۆرمۆر دابین بکات و پاراستنی مسۆگەر بکات. سەپاندنی ڕێکاری توند بۆ بەکارهێنان و گواستنەوەی هەموو جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، پێویستی بە ڕەزامەندی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە. - [گروپێکی میلیشیا هەڕەشە ، لە نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ لە عێراق ده‌كات](https://kurdpress.xyz/%da%af%d8%b1%d9%88%d9%be%db%8e%da%a9%db%8c-%d9%85%db%8c%d9%84%db%8c%d8%b4%db%8c%d8%a7-%d9%87%db%95%da%95%db%95%d8%b4%db%95-%d8%8c-%d9%84%db%95-%d9%86%db%8e%d8%b1%d8%af%db%95%db%8c-%d8%aa%d8%a7%db%8c/): ئهمیندارى گشتیی میلیشیای بزووتنهوهى نوجهبا كه به یهكێك له میلیشیا مهترسیدارهكانى نزیك له ئێران دادهنرێت، هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ عێراق، دهكات ئهكرهم كهعبى، ئهمیندارى گشتیی میلیشیاى بزووتنهوهى نوجهبا، له ڕاگهیاندراوێكدا تۆمەتی “خیانەتکردن” لە عێراق و “بە کۆیلەکردن”ى لەلایەن سەرۆک ترامپەوە خستە پاڵ مارك ساڤایا، و ڕایگەیاند: “باش بزانن گەر بێدەنگی نەکەن (مارک سافایا)، ئەوا بەردێك دهخهینه دەمییهوه و دەینێریتەوە بۆ ئەو ئاغایانەی کە بە کۆیلەیان کردووە، ئهو خیانەتی لە وڵاتەکەی کرد و وهفاى بۆ عێراق نەبوو”. هاوكات ڕهخنهى توند له لایهنه سیاسییهكان دهگرێت و دهڵێت: “پێمان سهیره ههمووان بێدهنگن بهرانبهر ئهو دهستوهردانانهى ئهمریكا و […] - [هەڕەشەکانی ئیسرائیل گەیشتنە لای سوودانی](https://kurdpress.xyz/%d9%87%db%95%da%95%db%95%d8%b4%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a6%db%8c%d8%b3%d8%b1%d8%a7%d8%a6%db%8c%d9%84-%da%af%db%95%db%8c%d8%b4%d8%aa%d9%86%db%95-%d9%84%d8%a7%db%8c-%d8%b3%d9%88%d9%88%d8%af/): تۆمار باراک ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ سودانی کۆبووەوە و تێیدا باسیان لە دۆخی سوریا و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کردووە، ئەمە بەپێی بەیاننامەیەکی حکومەتی عێراق. بەڵام دیپلۆماتکارێکی ئەوروپی لە واشنتۆن بە کەناڵی ئەلحوڕەی ڕاگەیاندووە، تۆم باراک سەرکردەکانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە ئیسرائیل پلانی هەیە بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی تا حزبوڵڵا و گروپە چەکدارەکان بە تەواوەتی لە چەک دادەماڵرێن، هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی کردوە کە هەر گروپێکی چەکداری عێراق بەشداریی لە چالاکییە سەربازییەکان بکات، ئیسرائیل بەبێ هیچ دەستوەردانێکی ئەمریکا، لێیان دەدات و بۆردومانیان دەکات. ئەو دیپلۆماتکارە وتی: تۆم باراک داوای لە بەغدا کرد کە گروپە چەکدارەکان کۆنتڕۆڵ بکات و […] - [ئەمریکا کۆتا پەیامی خۆی بە عێراق دەدات](https://kurdpress.xyz/%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%da%a9%d8%a7-%da%a9%db%86%d8%aa%d8%a7-%d9%be%db%95%db%8c%d8%a7%d9%85%db%8c-%d8%ae%db%86%db%8c-%d8%a8%db%95-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d8%af%db%95%d8%af%d8%a7%d8%aa-2/): مارک ساڤایا، نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق دەڵێت، عێراق دەتوانێت “رۆڵێکی گەورەتر” لە ناوچەکە ببینێت، “بە مەرجێک پرسی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بە تەواوی چارەسەر بکرێت و شکۆی دامەزراوە فەرمییەکان بپارێزرێت” - [تەیف سامی توڕەکراو لەبارەی مووچەوە بەپێی یاسا هاتەدەنگ](https://kurdpress.xyz/%d8%aa%db%95%db%8c%d9%81-%d8%b3%d8%a7%d9%85%db%8c-%d8%aa%d9%88%da%95%db%95%da%a9%d8%b1%d8%a7%d9%88-%d9%84%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%85%d9%88%d9%88%da%86%db%95%d9%88%db%95-%d8%a8%db%95-49/): – هەواڵەکان دوای ئەوەی باس لەوەکرابوو کە مووچەی کارمەندانی پۆلیس و کارمەندانی سوپاس بۆ مانگی ئایندە رادەگیرێت، لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی فیدراڵ ئاماژەی بەوە دا، مووچە بەگوێرەی یاساو خشتە زەمەنی پەسەندكراو خەرج دەكرێت. وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەمیانی روونكردنەوەیەكدا دەڵێت \”دەنگۆی بوونی نیازێك بۆ كەمكردنەوەی مووچەی كارمەندانی سوپا و پۆلیس یاخود راگرتنی خەرجكردنی مووچەكانیان لە مانگی ئایندا رەتدەكەینەوە و؛ ئەم هەواڵانە بەتەواوەتی دورن لە راستییەوە\”. وەزارەتەکە راشیگەیاندووە \”تەیف سامی وەزیر هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە و ئەو لایەنانەی بانگەشە بۆ ئەم درۆیانە دەكەن، هەوڵی چەواشەكردنی رایگشتی و دروستكردنی ئاژاوە لەناو هاوڵاتییان دەدەن\”. هەر سەبارەت بەو پرسە تەیف سامی وتوویەتی \”مووچە بەگوێرەی یاسا و […] - [لە رووداوێکی هاتوچۆ 13 کەس گیانیان لەدەستدا](https://kurdpress.xyz/%d9%84%db%95-%d8%b1%d9%88%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%88%db%8e%da%a9%db%8c-%d9%87%d8%a7%d8%aa%d9%88%da%86%db%86-13-%da%a9%db%95%d8%b3-%da%af%db%8c%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%a7%d9%86-%d9%84%db%95%d8%af%db%95-49/): بە هۆی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای بەغداد- دیالە 13 کەس گیانیان لەدەستدا. سێشەممە 7ی تشرینی یەکەم میدیا عیراقییەكان رایانگەیاند\” بەرەبەیانی ئەمڕۆ روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای بەغداد- دیالە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر و هیوندای ئەكسێنت و كیا كادێنزادا رویدا و بەهۆیەوە 13 كەس گیانیان لەدەستدا\”. میدیاکان ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردوە کە لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری ئەكسێنتەكەدا حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە كە چواریان منداڵ بوون، شەش كەسەكەی تریش كە لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری كادێنزاكەدا بوون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە. - [سکاڵا دژی تەیف سامی تۆمار کرا](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%da%a9%d8%a7%da%b5%d8%a7-%d8%af%da%98%db%8c-%d8%aa%db%95%db%8c%d9%81-%d8%b3%d8%a7%d9%85%db%8c-%d8%aa%db%86%d9%85%d8%a7%d8%b1-%da%a9%d8%b1%d8%a7-49/): – هەواڵەکان بەتۆمەتی پێشێلكردنی مادەی 14ی دەستووری عێراق، سكاڵای یاسایی لەسەر وەزیری دارایی عێراق تۆماركرا. حەیدەر متێری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سكاڵای یاسایی لەسەر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق تۆمار كردووە، بەتۆمەتی پێشێلكردنی مادەی 14ی دەستووری عێراق، كە باس لە بەدیهێنانی یەكسانی و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان هەموو هاوڵاتییاندا دەكات. بە پێی قسەکانی منتری ، وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر گواستنەوەی 365 فەرمانبەری VIP، لە وەزارەت و دامەزراوە جیاوازەكانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، لەكاتێكدا مامەڵەی گواستنەوەی هەزاران فەرمانبەری دیكەی پەكخستووە. - [یاسای نەوت و گاز بۆ خولی داهاتوو دواخرا](https://kurdpress.xyz/%db%8c%d8%a7%d8%b3%d8%a7%db%8c-%d9%86%db%95%d9%88%d8%aa-%d9%88-%da%af%d8%a7%d8%b2-%d8%a8%db%86-%d8%ae%d9%88%d9%84%db%8c-%d8%af%d8%a7%d9%87%d8%a7%d8%aa%d9%88%d9%88-%d8%af%d9%88%d8%a7%d8%ae%d8%b1-50/): ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسای نەوت و گاز بۆ خولی داهاتوو دواخراوە، وتیشی \”گفتوگۆکردن لەسەری لە ئێستادا تەنیا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە\”. نازم شەبلی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، پرۆژەیاسای نەوت و گاز دەکەوێتە خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەم خولەدا گفتوگۆی لەبارەوە ناکرێت. جەختیشی لەوە کردەوە، وروژاندنی پرسی یاسای نەوت و گاز لەم کاتەدا، تەنیا بانگەشەی هەڵبژاردنە، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە پرۆژەیاساکە زیاتر لە 19 ساڵە راگیراوە و ئەم خولەی پەرلەمان کاتی ئەوەی نییە پەسەندی بکات. شەبلی، رایگەیاند، ئەم یاسایە دەبێتە هۆی رێکخستنی هەناردەکردنی نەوت و رێگری لە […] - [کۆمپانیای سۆمۆ زانیاری سەبارەت بە رێککەوتنێکی گرنگ ئاشکرا دەکات](https://kurdpress.xyz/%da%a9%db%86%d9%85%d9%be%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%a7%db%8c-%d8%b3%db%86%d9%85%db%86-%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%b3%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%aa-%d8%a8%db%95-%d8%b1%db%8e%da%a9-49/): بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆئاشكرای کرد، ئێکسۆن مۆبیل پێشنیازی کردووە بچێتە ناو پڕۆژەی پەیوەست بە پاڵاوگە و تانکی عەمبارکردن لە چەند ناوچەیەکی جیهان، بەتایبەتی لە ئاسیا، ئەمەش پێگەی فرۆشتنی عێراق بەهێزتر دەکات و پاڵپشتی ئەو تەواوكارییە ئابورییە دەکات کە رێکەوتنەکە فەراهەمی دەكات. عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، رێککەوتن لەگەڵ ئێکسۆن مۆبیل هەنگاوێکی ستراتیژی گرنگە بۆ پیشەسازی نەوتی عێراق و کەرتی بە بازاڕکردن. وتیشی \”ئێکسۆن مۆبیل پێشنیازی کردووە بچێتە ناو پڕۆژەی پەیوەست بە پاڵاوگە و تانکی عەمبارکردن لە چەند ناوچەیەکی جیهان، بەتایبەتی لە ئاسیا، ئەمەش پێگەی فرۆشتنی عێراق بەهێزتر دەکات و پاڵپشتی ئەو تەواوكارییە ئابورییە دەکات […] - [مووچەی خانەنشینان زیاد دەکرێت](https://kurdpress.xyz/%d9%85%d9%88%d9%88%da%86%db%95%db%8c-%d8%ae%d8%a7%d9%86%db%95%d9%86%d8%b4%db%8c%d9%86%d8%a7%d9%86-%d8%b2%db%8c%d8%a7%d8%af-%d8%af%db%95%da%a9%d8%b1%db%8e%d8%aa-49/): – هەواڵەکان ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەنگاوێک بۆ دادپەروەری وباشترکردنی گوزەرانی خانەنشینان دەگیرێتە بەرو لە چوارچێوەی هەموارکردنێکی گشتگیر بۆ یاسای خانەنشینی یەکگرتوو پێشنیازێکی نوێی خستەڕوو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، کە تێیدا داوای کردووە مووچەی گشتی فەرمانبەران لە کاتی خانەنشینبووندا بە تەواوی هەژمار بكرێت نەک تەنها لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتییان بێت. محەمەد عەنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، \”خانەنشینان چینێکی گەورە و گرنگی کۆمەڵگەی عێراقین، کاتی ئەوە هاتووە کە پێداچوونەوە بە یاساکانی خانەنشینیدا بکرێتەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ گۆڕِانکارییە ئابوورییەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیاندا بگونجێت\”. ئاماژەی بەوەشدا، لە چوارچێوەی هەموارکردنێکی گشتگیر بۆ یاسای خانەنشینی […] - [هەرێم ئەردۆغان بە فرسەت دەزانێت و داوایەکی قورسی دیکەی لێدەکات](https://kurdpress.xyz/%d9%87%db%95%d8%b1%db%8e%d9%85-%d8%a6%db%95%d8%b1%d8%af%db%86%d8%ba%d8%a7%d9%86-%d8%a8%db%95-%d9%81%d8%b1%d8%b3%db%95%d8%aa-%d8%af%db%95%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8e%d8%aa-%d9%88-%d8%af%d8%a7%d9%88%d8%a7-2/): – هەواڵەکان وەزیری دەرەوەی عێراق داوا دەکات سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی وشکە ساڵی، ئاوی زیاتر بۆ عێراق بەربدەنەوە و \”دڵنیام لەگەڵیان دەگەینە رێککەوتن\”. هەینی 10ـی تشرینی یەکەمی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە ئەنقەرە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند \”لە کۆبوونەوەم لەگەڵ فیدان باسمان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و جەختمان لە پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییانە کردەوە\”. وتیشی \”لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان باسمان لە چەند بابەتێکی جۆراوجۆر کرد، تەوەری سەرەکیشمان پرسی ئیدارەدانی ئاو بوو لە عێراق، هەروەها باسمان لەو ئاڵنگارییانەش کرد کە ڕووبەڕووی بووینەتەوە لە تەواوی ناوچەکە، بە تایبەتی ئاڵنگارییە […] - [مەزڵووم عەبدی بڕیارێکی قورسی دەرکرد](https://kurdpress.xyz/%d9%85%db%95%d8%b2%da%b5%d9%88%d9%88%d9%85-%d8%b9%db%95%d8%a8%d8%af%db%8c-%d8%a8%da%95%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8e%da%a9%db%8c-%d9%82%d9%88%d8%b1%d8%b3%db%8c-%d8%af%db%95%d8%b1%da%a9%d8%b1%d8%af-2/): فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) دەڵێت\” هەسەدە دەچێتە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگریی سووریا و دەبێتە بەشێک لە سوپا\”. مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ڕایگەیاند\” لیژنەی سەربازیمان بەم زووانە سەردانی دیمەشق دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات\”. مەزڵووم عەبدی وتیشی، \”لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، بەردەوام دەبین لە شەڕی دژی داعش لە سەرتاسەری سووریادا\”. ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر مەزڵووم عەبدی لە پەیامێکدا بڵاوکردەوە و پابەندبوونی خۆی بۆ بوون بە بەشێک لە سوپای سووریا و بەرگریکردن لە ناوچەکە دژی تیرۆریستان دووپات کردەوە. - [کەشناسی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە](https://kurdpress.xyz/%da%a9%db%95%d8%b4%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c-%da%95%d8%a7%da%af%db%95%db%8c%db%95%d9%86%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%a8%da%b5%d8%a7%d9%88%da%a9%d8%b1%d8%af%db%95%d9%88%db%95-2/): کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت کە لە رۆژی یەکشەممەوە یەکەم شەپۆلی بارانبارین بگاتە هەرێم . کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە\” پێشبینی دەکرێت یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو باران ببارێت لە ناوچە جیاجیاکان\”. کەشناسی دەشڵێت\” بارانەکە هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی کوردستان پێدەچێت بیکات بە لێزمەباران و بارانەکە تا نیوەڕۆی رۆژی دواتر بەردەوام بێت\”. - [كاتی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا ڕاگەیەنرا](https://kurdpress.xyz/%d9%83%d8%a7%d8%aa%db%8c-%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%d9%be%db%8e%d9%83%d8%b1%d8%af%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%da%af%db%95%d8%b4%d8%aa%db%95%d9%83%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%81%da%95%db%86%d9%83%db%95-2/): – هەواڵەکان سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕِۆکەوانی و گەشتیاری رایگەیاند، سەرەرای بوژانەوەی ئابووری سلێمانی بەهپی لابردنی ئابڵوقەی تورکیا بەسەر ئاسمانەکەی لەماوەی سێ بۆ چوار هەفتە پێویستە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان. عەتا ئەنوەر، سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری لەلێدوانێکدا وتی \”کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕِووی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕِۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کاریگەری لەسەر شارەکە دروست دەکات لەڕووی گەشتیارییەوە و دەشبێتە بوژانەوەی ئابووری\”. لەبارەی وادەکەشەوە ناوبراو وتی \”ماوەی سێ هەفتە بۆ چوار هەفتەی پێویستە تابتوانرێت گەشتەکان دەستپێبکرێنەوە\”. عەتا ئەنوەر ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکان کۆمپانیاکان زەرەر و زیانێکی زۆریان بەرکەتووە، بەڵام نەبووەتە هۆی داخستنی. لەبارەی ڤیزاشەوە سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری رایگەیاند \”وڵاتی […] - [بافڵ تاڵەبانی لەسەر مووچە داوایەکی مەحاڵی لە سودانی کرد](https://kurdpress.xyz/%d8%a8%d8%a7%d9%81%da%b5-%d8%aa%d8%a7%da%b5%db%95%d8%a8%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%84%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1-%d9%85%d9%88%d9%88%da%86%db%95-%d8%af%d8%a7%d9%88%d8%a7%db%8c%db%95%da%a9%db%8c-%d9%85%db%95-2/): – هەواڵەکان ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی بە سودانی راگەیاندووە؛ دابەشکردنی مووچەی هەرێم بەکاتی فیدراڵ رێکبخرێت. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەبوون، تیایدا دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ناوەند و ناوچەکە تاوتوێ کران. هەروەها جێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان لەبەردەم ئەو ڕێککەوتنەدا خرانە بەر باس. سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد ڕێکارەکانی ناردنی مووچە خێراتر بکرێن تاوەکو کاتی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ […] - [قوباد تاڵەبانی: هەتا یەکێتی بەهێزتربێت پێگە و مافی ژنان پارێزراوتردەبێت](https://kurdpress.xyz/%d9%82%d9%88%d8%a8%d8%a7%d8%af-%d8%aa%d8%a7%da%b5%db%95%d8%a8%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%87%db%95%d8%aa%d8%a7-%db%8c%db%95%da%a9%db%8e%d8%aa%db%8c-%d8%a8%db%95%d9%87%db%8e%d8%b2%d8%aa%d8%b1%d8%a8%db%8e-2/): – هەواڵەکان قوباد تاڵەبانی لە کوبوونەوەیەکدا رایگەیاند، نە بانگەشەیە و نە دروشم، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەورەترین و بەهێزترین حیزبی داکۆکیکارە لە مافەکانی ژنان لە هەموو عیراقدا. قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەڤاڵانی سێکتەری ژنان لە هەولێررایگەیاند، یەکێتی لە هەمووان زیاتر پێداگری کرد لە جێگیرکردنی 25٪ی کورسی کۆتای ژنان لە دەستووری عیراقدا. دەشڵێت \”، نە بانگەشەیە و نە دروشم، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەورەترین و بەهێزترین حیزبی داکۆکیکارە لە مافەکانی ژنان لە هەموو عیراقدا\”. ئاماژەی بەوەشدا، چ لە کاتی نووسینی رەشنووسی دەستوور و چ لە کاتی پەسەندکردنی یاساکان لە پەرلەماندا یەکێتی رۆڵی سەرەکی و بنەڕەتی هەبووە لە چەسپاندنی مافەکانی ژنان.\” روونیشیکردەوە، بۆچی […] - [دەستپێکی بانگەشەکەى پارتی تەقەی تێکەوت](https://kurdpress.xyz/%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%d9%be%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%a8%d8%a7%d9%86%da%af%db%95%d8%b4%db%95%da%a9%db%95%d9%89-%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8c-%d8%aa%db%95%d9%82%db%95%db%8c-%d8%aa%db%8e%da%a9%db%95-2/): – هەواڵەکان یەکەم هەڵمەتی بانگەشەى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە کەرکوک، بە هۆی رکابەرى تووند لەنێوان شاخەوان عەبدوڵا و شاهۆ نەجم تەقەی تێکەوت و تەواو نەکرا و لە کاتی وتاردا تەقە کرا. دەستپێکى بانگەشەکەى پارتى لە یاریگاى شۆڕیجە بوو، تێیدا شاخەوان عەبدوڵا سەرۆکى لیستى پارتى لە کەرکوک بەبێ هیچ کێشەیەک وتارى پێشکەشکرد، پاشان شاهۆ نەجم کەرکوکى کە بەربژێرى دووەمە، چووە سەر ستەیچ و وتارى پێشکەشکرد، هاونیشتمانییەک کە لە یاریگاکە ئامادەبوو \”لە کاتى وتارەکەى ئەودا پشێووى دروستبوو، تەقە کرا\”. بەگوێرەى تۆمارە ڤیدیۆییەکان لە کاتى تەقەکردنەکەدا پشێوى لەناو ئامادەبووان دروستدەبێت و یاریگاکە بەجێدەهێڵن. لە پاش ئاڵۆزییەکان، شاخەوان عەبدوڵا، رایگەیاند، ئەوانەى تەقەیان کردووە، […] - [نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 8 راگەیەندرا](https://kurdpress.xyz/%d9%86%d9%88%db%8e%d8%aa%d8%b1%db%8c%d9%86-%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c%db%8c-%d9%84%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%85%d9%88%d9%88%da%86%db%95%db%8c-%d9%85%d8%a7%d9%86%da%af-4/): – هەواڵەکان سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، ئەگەر سبەینێ سوودانی پرسی مووچەی هەرێم یەکلایی نەکاتەوە، لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچە دەدرێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارەی هاتنی مووچەی مانگی 8 ئاشکرای کرد، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بریار لە خەرجکردنی مووچە بدرێت و لەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشت بنێردرێ. هەروەها لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان سەرچاوەکە راشیگەیاند، تاوەکوو ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێنەکات، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو 120ملیار دینارە نانێرێت. بەگوێرەى زانیارییەکان، کە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان پێیگەیشتووە،داهاتى نانەوتیی مانگى هەشت کە […] - [مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان](https://kurdpress.xyz/%d9%85%db%95%d8%b2%da%b5%d9%88%d9%85-%d8%b9%db%95%d8%a8%d8%af%db%8c-%d9%84%db%95%da%af%db%95%da%b5-%d8%af%db%8c%d9%85%db%95%d8%b4%d9%82-%da%95%db%8c%d9%83%d9%83%db%95%d9%88%d8%aa%d9%88%d9%86-%d8%a8-4/): – هەواڵەکان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان، دەشڵێت، \”با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن.\” مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ، ئەمشەو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ڕوناهی ڕایگەیاند، پێشنیازێكی ئەمریكایان بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق لە دژی داعش قبوڵكردوە، هەروەها لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوە ئاوارەكات و با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن. مەزڵوم عەبدی وتی \” بەمزوانە دیمەشق لەگەڵ ئێمە بەشداری شەڕ لە دژی داعش دەکات\”. ئەمریکا پێشنیاری کرد کە ئێمە و دیمەشق هێزێکی هاوبەش لە دژی داعش دروستبكەین و پێشنیارەکانی ئەمریکامان قبوڵ کرد، […] - [ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و نوری مالیکی ئاشکراکرا](https://kurdpress.xyz/%d9%86%d8%a7%d9%88%db%95%da%95%db%86%da%a9%db%8c-%da%a9%db%86%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86%db%95%d9%88%db%95%da%a9%db%95%db%8c-%d8%a8%d8%a7%d9%81%da%b5-%d8%aa%d8%a7%da%b5%db%95%d8%a8%d8%a7%d9%86%db%8c-4/): – هەواڵەکان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی و نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوە و پرسی رێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێکرد و جەخت لە پابەندبونی هەردولا بە رێککەوتنەکەوە کرایەوە. بافڵ تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا وتویەتی \”لە بەغدا لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووینەوە و گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کرا\”. ئەوەش هاتووە \”لە کۆبونەوەکەدا پێویستی رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد جەختی لەسەر کرایەوە و داواکرا هەموو لایەک بە بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە بانگەشەیەکی شارستانییانە بەڕێوەببەن و پرۆژە و هەوڵەکانیان لەچوارچێوەی خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکاندابێت\”. هەر بەپێی ڕاگهیهندراوهكه، […] - [قوباد تاڵەبانی: کێشەی کەم ئاوی سلێمانی بۆ 30 ساڵ چارەسەر دەکرێت](https://kurdpress.xyz/%d9%82%d9%88%d8%a8%d8%a7%d8%af-%d8%aa%d8%a7%da%b5%db%95%d8%a8%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%a9%db%8e%d8%b4%db%95%db%8c-%da%a9%db%95%d9%85-%d8%a6%d8%a7%d9%88%db%8c-%d8%b3%d9%84%db%8e%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-5/): قوباد تاڵەبانی دوابەدوای سەرپەرەشتی واژۆکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی 3ـی ئاوی دوکان – سلێمانی رایگەیاند\”بۆ ماوەی 30 ساڵ کێشەی کەم ئاوی شاری سلێمانی چارەسەردەکات\”. یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند\”بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ سەرپەرشتیی واژۆکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەم کرد لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کۆمپانیای جێبەجێکار (هابیکا)\”. دەشڵێت\” هەموو هەوڵێک دەدەین پڕۆژەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانییەوە\”. جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات \”پڕۆژەی هێڵی 3ی ئاوی دوکان – سلێمانی، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بە گوژمەی 423 […] - [سودانی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە رادەسپێرێت](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%aa%db%95%db%8c%d9%81-%d8%b3%d8%a7%d9%85%db%8c-%d8%a8%db%86-%d9%86%d8%a7%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c-%d9%85%d9%88%d9%88%da%86%db%95-%d8%b1%d8%a7%d8%af%db%95%d8%b3-5/): تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق چاوەڕێی فەرمانی محەمەد شیاع سودانییە بۆ ناردنی مووچەی مانگی 8ی فەرامنبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان. یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەم میدیای پارتی لە زاری چەند سەرجاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی داریی عێراق ئاشکرای کرد کە ناردنی مووچە پەیوەستە بە واژۆکردنی فەرمانی ناردنی مووچە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی بۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق. بە گوێرەی زانیارییەکان ناردنی مووچە پەیوەندی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران نییە بەڵکوو تەنها پەیوەستە بە فەرمانی سودانی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بەغدا. سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردوە کە بە ئەگەری زۆرەوە لەم هەفتەیەدا تا سودانی تەیف سامی رادەسپێرێت بۆ خەرجکردنی مووچەی […] - [بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارە مووچە هاتە دەنگ](https://kurdpress.xyz/%d8%a8%d8%a7%d9%81%da%b5-%d8%ac%db%95%d9%84%d8%a7%d9%84-%d8%aa%d8%a7%da%b5%db%95%d8%a8%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%84%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95-%d9%85%d9%88%d9%88%da%86%db%95-%d9%87%d8%a7%d8%aa%db%95-5/): سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدادەوە رایگەیاند\” بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی موچەی خەڵکەکەمان و زامنکردنی ژیانیان\”. یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەم بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا خرایە بەر باس و دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک. سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لە کۆبوونەوەکەدا بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی پابەندە بە بنەما نیشتمانییەکانەوە و بەرژەوەندیی خەڵکەکەمان […] - [سودانی بەڵێن بە هەرێم دەدات](https://kurdpress.xyz/%d8%b3%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8%db%95%da%b5%db%8e%d9%86-%d8%a8%db%95-%d9%87%db%95%d8%b1%db%8e%d9%85-%d8%af%db%95%d8%af%d8%a7%d8%aa-5/): سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت\” داهاتی نانەوتی هەرێم ئامادەیە و هەرکات بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت رەوانەی بەغدا دەکرێت\”، دەشڵێت\” بەڵێن لە سودانی وەرگیراوە ئەم هەفتەیە مووچەی هەرێم خەرج بكات\”. یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەم ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ میدیاكان ڕایگەیاند\” داهاتی نانەوتی هەررێم ئامادەیە و هەركات بڕیاری خەرج كردنی مووچە درا داهاتی نانەوتی دەخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق\”. وتیشی\” بەڵێن لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ وەرگیراوە، كە ئەم هەفتەیە بڕیاری خەرج كردنی مووچە بدرێت\”. جەختیشی كردبووەوە، لەمەودوا و بەهۆی هەناردەی نەوتەوە پێویست ناكات بابەتی مووچە ببرێتە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران. - [ترەمپ هەڕەشەی هێرشی دوبارە دەکات](https://kurdpress.xyz/%d8%aa%d8%b1%db%95%d9%85%d9%be-%d9%87%db%95%da%95%db%95%d8%b4%db%95%db%8c-%d9%87%db%8e%d8%b1%d8%b4%db%8c-%d8%af%d9%88%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95-%d8%af%db%95%da%a9%d8%a7%d8%aa-40/): سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا هۆشداری دەدات بە حەماس کە لە ئەگەری بەردەوامبوون لە کوشتنی خەڵک لە غەززە ئەوا دەبێت چاوەڕێی هێرشی دوبارەی سوپای ئیسرائیل بکەن بۆ سەریان. پێنجشەممە 16ی تشرینی یەکەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال بڵاویکردەوە \”ئەگەر حەماس بەردەوام بێت لە کوشتنی خەڵک لە غەززە کە بەشێک نەبووە لە ڕێککەوتنەکە هیچ بژاردەیەکی ترمان نابێت جگە لەوەی بچینە ناو غەزەوە و بیانکوژین\”. هۆشدارییەکەی ترەمپ دوای ئەوە هات میدیاکانی ئیسرائیل و فەلەستین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڤێدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە گوایە ئەندامانی حەماس لە غەززە ژمارەیەک هاوڵاتی لە سێدارە دەدەن. لە هەمان کاتدا ئاژانسی […] - [برە پارەیەک گەیشتە هەرێم و دابەش دەکرێت](https://kurdpress.xyz/%d8%a8%d8%b1%db%95-%d9%be%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c%db%95%da%a9-%da%af%db%95%db%8c%d8%b4%d8%aa%db%95-%d9%87%db%95%d8%b1%db%8e%d9%85-%d9%88-%d8%af%d8%a7%d8%a8%db%95%d8%b4-%d8%af%db%95%da%a9%d8%b1%db%8e-8/): بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ بڕی 15 ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکە خراوەتە سەر هەژماری بانکیان و وتیشی \”دابەشکردنی قۆناغی یهكهمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران لە کۆتاییدایە و ههوڵدهدهین لهم ههفتهیه دهست به دابهشكردنی قۆناغی دوهم بكهین\”. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد، دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەڕێگەی سایلۆکانەوە بەردەوامە، لە قۆناغی کۆتاییدایە و تەنیا چەند جوتیارێک ماون، ئەوانیش بەهۆی کێشەی یاسای تاوەکو ئێستا وەریان نەگرتوە، لە چەند ڕۆژی داهاتو سەرجەمیان وەردەگرن و قۆناغی یەکەم کۆتایی دێت. نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ئاگاداریان کردینەوە، بڕی 15 ملیار و 500 ملیۆن دیناری […] - [ئەورووپا ئامادەکاری بۆ جەنگێکی گەورە دەکات](https://kurdpress.xyz/%d8%a6%db%95%d9%88%d8%b1%d9%88%d9%88%d9%be%d8%a7-%d8%a6%d8%a7%d9%85%d8%a7%d8%af%db%95%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%a8%db%86-%d8%ac%db%95%d9%86%da%af%db%8e%da%a9%db%8c-%da%af%db%95%d9%88%d8%b1%db%95-37/): وڵاتانی ئەورووپی لەو باوەڕەدان کە هێرشەکانی روسیا تەنها بە ئۆکراین سنووردار نییە و ئەگەر هەیە هێرش بۆ سەر وڵاتانی دیکەی ئەوروپیش ئەنجام بدات. دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا، هۆشداری توندی داوەتە یەکێتی ئەوروپا و رایگەیاندوە بە ئەگەری زۆرەوە لە ساڵی 2029 دا، روسیا هێرش دەکاتە سەر ئەوروپا و پێویستە وڵاتانی یەکێتییەکە ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ ئەو هێرشە. لای خۆشییەوە فریدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا، کە لە ئێستادا سەرکردایەتی رووبەڕووبوونەوەی سیاسی دەکات لەناو کیشوەرەکەدا، پەرەپێدانی پلانێکی تۆکمەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو شتەی کە بە \”جەنگی تێکەڵاوی رووسیا دژی ئەوروپا\” وەسفی کردووە، راگەیاندوە. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ کە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ و ڤیلادیمیر […] - [دوو وڵاتی زلهێز ڕێککەوتن](https://kurdpress.xyz/%d8%af%d9%88%d9%88-%d9%88%da%b5%d8%a7%d8%aa%db%8c-%d8%b2%d9%84%d9%87%db%8e%d8%b2-%da%95%db%8e%da%a9%da%a9%db%95%d9%88%d8%aa%d9%86-33/): چین و ئەمریکا ئەمڕۆ لەسەر ئەنجامدانی خولێکی دیکەی دانوستانە بازرگانییەکان ڕێککەوتن و ئەمەش لە کاتێکدایە هەردوو وڵات هەوڵدەدەن خۆیان لە شەڕێکی دیکەی بازرگانیی نێوانیان بە دوور بگرن. میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە خاوەن ئابوورییە زەبەلاحە دەستپێبکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە هەردوو وڵات هەوڵدەدەن خۆیان لە شەڕێکی دیکەی بازرگانیی نێوانیان بە دوور بگرن. رێککەوتن لەسەر دانوستانی نێوان دوو وڵات دوای ئەوە هات کە هەفتەی ڕابردوو پەکین کۆنترۆڵی بەرفراوانی لەسەر پیشەسازیی ماددە دەگمەنەکانی زەوی ڕاگەیاند و لەبەرانبەردا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی 100٪ لەسەر هاوردەی کاڵا لە چینەوە بکات وەک تۆڵەسەندنەوەیەک. ترەمپ هەروەها هەڕەشەی […] - [ئێران هەنگاوێکی مەترسیدار دەنێتەوە و ئەگەری شەڕ بەرزدەبێتەوە](https://kurdpress.xyz/%d8%a6%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d9%87%db%95%d9%86%da%af%d8%a7%d9%88%db%8e%da%a9%db%8c-%d9%85%db%95%d8%aa%d8%b1%d8%b3%db%8c%d8%af%d8%a7%d8%b1-%d8%af%db%95%d9%86%db%8e%d8%aa%db%95%d9%88%db%95-%d9%88-33/): بەگوێرەی چەند وێنەیەکی مانگە دەستکردەکان دەردەکەوێت کە ئێران کارکردنی لە چەند وێستگەیەکی ئەتۆمیی وڵاتەکەی دەستپێکردووەتەوە. بەگوێرەی میدیا نێودەوڵەتییەکان وێنەکانی مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن کە ئێران لە نێوان کۆتایی مانگی ئەیلوول و سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا دەستی کردووە بە خاوێنکردنەوەی دوو تۆنێلی دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ ناو وێستگەیەکی ئەتۆمیی لە ئەسفەهان. وێنەکان هەروەها ژمارەیەک ئامێر و ئۆتۆمۆبێلی گەورە نیشان دەدەن کە لە شوێنەکە کار دەکەن. هەنگاوەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە رۆژی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند کە لە ئەگەری ئەوەی ئێران دەست بە برنامە ئەتۆمییەکەی بکاتەوە ئەوا دەبێت چاوەڕێی هێرشی دەستبەجێ بێت بۆ سەر وڵاتەکەی. - [ئیران بە فەرمی لە بارەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی بریاریدا](https://kurdpress.xyz/%d8%a6%db%8c%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d8%a8%db%95-%d9%81%db%95%d8%b1%d9%85%db%8c-%d9%84%db%95-%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d8%a8%db%95%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%95-%d8%a6%db%95%d8%aa%db%86%d9%85-32/): وەزیری دەەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، چیتر پابەندی بڕیاری 2231 نییە، کە لە ساڵی 2015 دەرچو بۆ پشتگیریکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی، دەشڵێت، \”بڕیارە نێودەوڵەتییەکە بە تەواوی کۆتایی هاتوە.\” ئەمرۆ شەممە ئێران، لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردوەبە فەرمی رایگەیاند، بڕیارە نێودەوڵەتییەکە لە 18ی (تشرینی یەکەم/10)ی 2025 بە تەواوی کۆتایی هاتوە. سەرەڕای زمانی توندوتۆڵ لە پەیامەکەدا، بەڵام هیچ راگەیاندنێکی رونی لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتو تێدا نەبو، و ئاماژەی بە هیچ نیازی گریمانەیی نەکرد وەک زیادکردنی پیتاندن یان کەمکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی. عێراقچی رایگەیاند، تەواوی بڕگەکانی بڕیاری 2231، هەروەها بڕگەکانی پەیوەندیدار بە سزاکانی […] - [کۆبوونەوەکانی بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا، ناردنی مووچەی خێراتر کرد](https://kurdpress.xyz/%da%a9%db%86%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86%db%95%d9%88%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8%d8%a7%d9%81%da%b5-%d8%aa%d8%a7%da%b5%db%95%d8%a8%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%84%db%95-%d8%a8%db%95%d8%ba%d8%af%d8%a7-8/): دیدارو کۆبوونەوەکانی بافل تاڵەبانی ناردنی مووچە خێراتر دەکات و بە پێی زانیارییەکان چاوەروان دەکرێت سبەینێ بریار لە خەرجکردنی مووچە بدرێت و ئەم هەفتەیە تەمویلی پارە بۆ هەرێم بکرێت. 10 کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی لە ماوەی 48 کاتژمێر دا و دیداری لە گەڵ سوودانی ناردنی مووچەی خێراتر کرد و بە پێی زانیارییەکان، چاوەروان دەکرێت سبەینێ بریار لە ناردنی مووچەی هەرێم بدرێت و نەچێتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە کە رۆژی سێشەممە بەرێوە دەچێت. نهازانیویەتی، پرسی سەرەکی و خاڵی سەرەکی کۆبوونەوەکانی بافڵ تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی لەبەغدا، لابردنی ئاستەنگییە لە بەردەم ماف و شایستە داراییکانی هەرێم و هەروەها پرسی رێككردنهوهی مووچهو یەکخستنی کاتی دابەشکردنی […] - [ڕەزامەندی درا و وانەبێژانی کەرکووک دادەمەزرێن](https://kurdpress.xyz/%da%95%db%95%d8%b2%d8%a7%d9%85%db%95%d9%86%d8%af%db%8c-%d8%af%d8%b1%d8%a7-%d9%88-%d9%88%d8%a7%d9%86%db%95%d8%a8%db%8e%da%98%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%a9%db%95%d8%b1%da%a9%d9%88%d9%88%da%a9-%d8%af%d8%a7-9/): پارێزگاری کەرکووک بەڵێنەکەی بردە سەرو ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی وەرگرت بۆ دامەزراندنی 2,200 وانەبێژی خۆبەخش . نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کەرکووک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، چاوی بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژی خۆبەخش کەوتووە و پێی ڕاگەیاندوون کە ڕەزامەندیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە بۆ ئەوەی کەیسەکەیان لە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیراندا تاوتوێ بکرێت. لەو بارەیەوە هێمن حەسەن، نوێنەری مامۆستایانی خۆبەخش لە کەرکووک، ڕایگەیاند، \”ماوەی پێنج ساڵە بەخۆبەخشی لە ناوەندەکانی خوێندن وانە دەڵێینەوە و چاوەڕوانی بڕیاری دامەزراندنین.\” ناوبراو ئاشکرای کرد کە ژمارەی گشتیی مامۆستایانی خۆبەخش لە شارەکە نزیکەی 8,000 مامۆستایە . جێگەی باسە, لە 2 ی تشرینی یەکەمی 2025، […] - [کۆتایی بە ڕێکەوتنە گەورەکە هات و شەڕ دەستیپێکردەوە](https://kurdpress.xyz/%da%a9%db%86%d8%aa%d8%a7%db%8c%db%8c-%d8%a8%db%95-%da%95%db%8e%da%a9%db%95%d9%88%d8%aa%d9%86%db%95-%da%af%db%95%d9%88%d8%b1%db%95%da%a9%db%95-%d9%87%d8%a7%d8%aa-%d9%88-%d8%b4%db%95%da%95-%d8%af-28/): سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر غەززە دەستپێکردەوە و ڕاشیگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی حەماس چەندین هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە. یەکشەممە 19ی تشرینی یەکەم میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە کە دوای ئەوەی قەناس بەدەستێک تەقەی لە هێزەکانی ئیسرائیل کردووە و تەقینەوەیەک لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا روویداوە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی ڕەفەح. لای خۆشییەوە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، نەتانیاهۆ فەرمانی یەکلاکەرەوەی دەرکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی حەماس بۆ سەر هێزە سەربازییەکان. لە هەمان کاتدا میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە هێرشی کردووەتە سەر نزیکەی ٢٠ ئامانج لە سەرانسەری کەرتی غەززە. - [نهتهنیاهۆ بڕیاریدا سهرجهم دهروازهكانی كهرتی غهززه دابخات](https://kurdpress.xyz/%d9%86%d9%87%d8%aa%d9%87%d9%86%db%8c%d8%a7%d9%87%db%86-%d8%a8%da%95%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c%d8%af%d8%a7-%d8%b3%d9%87%d8%b1%d8%ac%d9%87%d9%85-%d8%af%d9%87%d8%b1%d9%88%d8%a7%d8%b2%d9%87%d9%83%d8%a7-28/): سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل جارێكی دیكه دهروازهكانی غهززهی دادهخات وهاتنه ناوهوهی هاوكارییهكان بۆ كهرتی غهززه تا ئاگاداركردنهوهی زیاتر ڕادهگرێت، ئهمهش دوای ئهوهی حكومهت حهماسی به پێشێلكردنی ڕێككهوتنی ئاگربهست تۆمهتباركرد باراك ڕهڤید پهیامنێری ئهكسیۆس له زاری بهرپرسێكی باڵای ئیسرائیلهوه بڵاویكردهوه، \” وهك كاردانهوهیهك بهرامبهر پێشێلكردنی ئاگربهست لهلایهن حهماسهوه\”.نهتهنیاهۆ بڕیاریدا سهرجهم دهروازهكانی كهرتی غهززه دابخات و هاتنه ناوهوهی یارمهتییه مرۆییهكان ڕابگرێت، ئهم بڕیاره هاوكات بو لهگهڵ ڕاگهیاندنی ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممهی سوپای ئیسرائیل كه زنجیرهیهك ههڵمهتی نوێی بۆ سهر باشوری كهرتی غهززه دهستپێكردوه. ئیسرائیل و حهماس ڕۆژی یهكشهممه بههۆی پێشێلكردنی ڕێككهوتنی ئاگربهستهوه تۆمهتهكانیان ئاڵوگۆڕ كرد، ئهمهش دوای ئهوهی توندوتیژییهكان له باشوری كهرتی غهززه دوای […] - [ئێران و ئەمریکا بەنهێنی کۆدەبنەوە](https://kurdpress.xyz/%d8%a6%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d9%88-%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%da%a9%d8%a7-%d8%a8%db%95%d9%86%d9%87%db%8e%d9%86%db%8c-%da%a9%db%86%d8%af%db%95%d8%a8%d9%86%db%95%d9%88%db%95-25/): بڕیارە ئێران و ئەمەریکا بە شێوەیەکی نهێنی و دوور لە چاوی کامێراکان، لەبارەی پرسی ئەتۆمی کۆببنەوە . دووشەممە 20ی تشرینی یەکەم ئاژانسی هەواڵی \”هەفتی سوبحی\”ـی ئێرانی ئاشکرای کردووە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە نهێنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە. بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەگەری هەیە هەردوو وڵات بەم زووانە بە شێوەیەکی نهێنی لە قەتەر یان عەممان کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران. - [زانیاریی لەسەر 12 کۆچبەری کوردلە لیبیا ئاشکرا کرا](https://kurdpress.xyz/%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c%db%8c-%d9%84%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1-12-%da%a9%db%86%da%86%d8%a8%db%95%d8%b1%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af%d9%84%db%95-%d9%84%db%8c%d8%a8%db%8c%d8%a7-9/): بهرپرسی كاروباری باڵیۆزخانهی عێراق له لیبیا ئاشکرای کرد، ژمارەیەک كۆچبهری عێراقی كه به شێوهیهكی نایاسایی چونهته ناو لیبیا دۆزرانهوه و سهرجهمیان خهڵكی ههرێمی كوردستانن. ئهحمهد سهحاف بهرپرسی كاروباری باڵیۆزخانهی عێراق لهلێدوانێكدا به ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)ی لیبیا راگەیاند،12 كۆچبهری عێراقی دۆزرانهوه كه به شێوهیهكی نایاسایی چونهته ناو لیبیا. وتیشی \”دهستمان به ڕێكارهكانی ههماههنگی لهگهڵ دهسهڵاتدارانی لیبیا كردوه سهبارهت به سهلماندنی ناسنامهكانیان وهك ئامادهكارییهك بۆ گهڕانهوهی خۆبهخشانهیان بۆ عێراق كه سهرجهمیان خهڵكی ههرێمی كوردستانن\”. ئهحمهد سهحاف ئاماژەی بەوەدا، باڵیۆزخانهی عێراق له لیبیا پێشتر ئامادهیی خۆی بۆ گهڕاندنهوهی 41 كۆچبهر ڕاگهیاندبو كه ئێستا له سهنتهری بهرهنگاربونهوهی كۆچبهری نایاسایی له ڕۆژههڵاتی تهرابلوسی پایتهختی […] - [خامنەیی وهڵامی ترهمپ دهداتهوه](https://kurdpress.xyz/%d8%ae%d8%a7%d9%85%d9%86%db%95%db%8c%db%8c-%d9%88%d9%87%da%b5%d8%a7%d9%85%db%8c-%d8%aa%d8%b1%d9%87%d9%85%d9%be-%d8%af%d9%87%d8%af%d8%a7%d8%aa%d9%87%d9%88%d9%87-24/): ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا شانازی بەوە دەکات کە پیشەسازی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومان کردوە و لەناوبردوە، بەردەوام بە لە خەون بینین\”. عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، ئهمڕۆ دوشەممە خامنەیی لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا شانازی بەوە دەکات کە پیشەسازی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومان کردوە و لەناوبردوە، بەردەوام بە لە خەون بینین. هەفتەی ڕابردو لەمیانی وتارێکدا لە کنێستی ئیسرائیل، ترەمپ \”سڕینەوەی\” شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەکاتی هێرشەکاندا پشتڕاستکردەوە، وتی، \”ئێمە 14 بۆمبمان خستە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی ئێران، بە تەواوی وەک وتم لە سەرەتادا سڕانهوه، ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە\”. لە چاوپێکەوتنێک دا […] - [فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەگەر هێرشبکرێتەوە، دۆزەخ بۆ دوژمن دروسدەکەین](https://kurdpress.xyz/%d9%81%db%95%d8%b1%d9%85%d8%a7%d9%86%d8%af%db%95%db%8c-%d8%b3%d9%88%d9%be%d8%a7%db%8c-%d9%be%d8%a7%d8%b3%d8%af%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d8%a6%db%95%da%af%db%95%d8%b1-%d9%87%db%8e%d8%b1%d8%b4%d8%a8-20/): فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند، ئەگەر کەسێک هێرشبکاتەسەر ئێران، وەڵامی ئێمە بێشک بەهێزتر و گەورەتر دەبێت لە وەڵامەکانی جەنگی 12 رۆژە، ئەگەر هێرشبکرێتەوە، دۆزەخ بۆ دوژمن دروسدەکەین. محەمەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیى عێراق رایگەیاند، هێرشەکانیان لە جەنگی 12 رۆژەدا کاری خۆیکردووە و توانیویانە ئامانجەکانیان وەکخۆی بپێکن. ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر کەسێک بیەوێت هەڕەشە یان هێرشبکاتەسەر ئێران، وەڵامی ئێمە بێشک بەهێزتر و گەورەتر دەبێت لە وەڵامەکانی جەنگی 12 رۆژە، ئەگەر هێرشبکرێتەوە، دۆزەخ بۆ دوژمن دروسدەکەین. لە کۆبوونەوەکە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیى عێراق ڕایگەیاند، رێگە نادەین خاکی عێراق بۆ هێرشەکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت. […] - [ئێران لەبارەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا هاتە دەنگ](https://kurdpress.xyz/%d8%a6%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d9%84%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d8%af%d8%a7%d9%86%d9%88%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%84%db%95%da%af%db%95%da%b5-%d8%a6%db%95-15/): وەزیری دەرەوەی ئێران دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە و دەڵێت\” تا ئەو کاتەی ئەمریکییەکان واز لە سیاسەتی زیادەڕۆییانەی خۆیان نەهێنن ناگەڕێینەوە بۆ مێزی گفتوگۆ\”. چوارشەممە 22ی تشرینی یەکەم عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆنگەرەیەکی ڕۆژنامەنووسی رایگەیاند\” گفتوگۆکانی پێشوویان لەگەڵ ئەمریکا بەهۆی \”زیادەڕۆییەکانی\” لایەنی ئەمریکییەوە راگیراون و جەختیشیکردەوە تا واشنتن واز لەو سیاسەتەی نەهێنێت، ناگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان\”. عراقچی وتیشی: \”تا ئەو کاتەی ئەمریکییەکان واز لە سیاسەتی زیادەڕۆییانەی خۆیان نەهێنن و داواکاریی ناڕەوا و نامەنتیقیمان لێبکەن، ناگەڕێینەوە بۆ مێزی گفتوگۆ.\” لێدوانەکەی عراقچی دوای ئەو هات لە ڕۆژانی رابردوو دەنگۆی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەشێوەی نهێنی بڵاوکرابووەوە. - [ئیسرائیل گورزی کەمەرشکێنی لەسووریا دا](https://kurdpress.xyz/%d8%a6%db%8c%d8%b3%d8%b1%d8%a7%d8%a6%db%8c%d9%84-%da%af%d9%88%d8%b1%d8%b2%db%8c-%da%a9%db%95%d9%85%db%95%d8%b1%d8%b4%da%a9%db%8e%d9%86%db%8c-%d9%84%db%95%d8%b3%d9%88%d9%88%d8%b1%db%8c%d8%a7-%d8%af-12/): میدیاكانی سوریا بڵاویان کردەوە، هێزهكانی ئیسرائیل به تۆپباران سنوری كۆیا لهسنوری درعا له باشوری ڕۆژئاوای سوریایان كرده ئامانج. كهناڵی \”الخباریه\”ی سوریا رایگەیاند، \” ئێسرائیل زنجیرەیەک پێشێلکاری نوێی ئەنجام داوە وهێزهكانیان گوندی كۆیایان به سێ جۆری جیاوازی گوللـه بۆردومانكردوه، بۆردومانهكهش هاوكات بوه لهگهڵ دهنگی چهند تهقینهوهیهك له ناوچهكه\”. پشتڕاستیكردهوه، \”ئهو پێشێلكارییه نوێیهی ئیسرائیل بهشێكه له زنجیرهیهك پێشێلكارییه دوبارهبوهكان كه له چهند ههفتهی ڕابردودا لهلایهن هێزهكانی ئیسرائیلهوه له ناو خاكی سوریا له ناوچهكانی باشور، بهتایبهتی له لادێكانی قونهیتره و درعا ئهنجامدراون\”. پێشتر ئهحمهد شهرع سهرۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزهر ڕایگهیاندبو، دانوستانهكان لهگهڵ ئیسرائیل بهردهوامن بۆ گهیشتن به ڕێككهوتنێكی ئهمنی. - [دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 ئاشکرا بوو](https://kurdpress.xyz/%d8%af%d9%88%d8%a7%db%8c%db%8c%d9%86-%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c%db%8c%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86-%d8%b3%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%aa-%d8%a8%db%95-%d9%88%d8%a7%d8%af%db%95%db%8c-9/): بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم دوایین زانیارییەکانی سەبارەت بە مووچە خستەروو و دەشڵێت\”سودانی لەم هەفتەیەدا فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 دەردەکات\”. دووشەممە 13ی تشرینی یەکەم میدیای پارتی لە زاری دوو بەرپرسی باڵای حکومەتی هەرێمەوە بڵاویکردەوە کە سودانی بەلێنی داوە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشت خەرج بکات، دەشڵێت\”حکومەت ئامادەیە 120 ملیار دینارەکە بنێرێت\”. لەبارەی مووچەی مانگی 9 ئەو بەرپرسەی هەرێم دەڵێت\”لیستی مووچەی مانگی 9 نێردراوە و لیستی مووچەی مانگی 10 تا کۆتایی ئەم مانگە دەنێردرێت\”. سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا ئەم بەرپرسەی هەرێم دەڵێت\” پرسی ناردنی 120 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی مانگەکانی 7 و 8 و 9یە و بۆ […] - [مەسعود پزیشکیان لێدوانی توند دەدات](https://kurdpress.xyz/%d9%85%db%95%d8%b3%d8%b9%d9%88%d8%af-%d9%be%d8%b2%db%8c%d8%b4%da%a9%db%8c%d8%a7%d9%86-%d9%84%db%8e%d8%af%d9%88%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%aa%d9%88%d9%86%d8%af-%d8%af%db%95%d8%af%d8%a7%d8%aa-11/): سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکدا رایگەیاند کە نرخی بەنزین زۆر هەرزانە و دەبێت گران بکرێت بەلام ئەم بڕیارە نابێت لەناکاو بدرێت کە دواتر نارەزایەتی لێبکەوێتەوە. پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەم مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆشنبیران و چالاکانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ورمێ رایگەیاند\” بەنزین زۆر هەرزانە، گومانی تێدانییە دەبێت بەنزین گران بکرێت، لێرە لیترێک ئاو کە دەیدەینە خەڵک گرانترە دەکوێت لە لیترێک بەنزین\”. سەرۆک کۆماری ئێران هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ناکرێت بە بڕیارێکی یەک شەوە نرخی بەنزین گران بکرێت و دواتر نارەزایەتی لێبکەوێتەوە کە ببێتە هۆی سەرکوتی هاوڵاتیان. - [میکانیزمی نوێ بۆ دانەوەی قەرزەکانی سەر هاوڵاتییان دادەنرێت](https://kurdpress.xyz/%d9%85%db%8c%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%b2%d9%85%db%8c-%d9%86%d9%88%db%8e-%d8%a8%db%86-%d8%af%d8%a7%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d9%82%db%95%d8%b1%d8%b2%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%b3%db%95-10/): – هەواڵەکان وەزیری کارەبای هەرێم ئاشکرای کرد، میکانیزمێک دادەنرێت تاوەکو کێشەی دانەوەی قەرزی سەرهاوڵاتییان چارەسەربکرێت، بەڵام نابێت دانەوەی قەرزەکان بەشێوازێک بێت کە کاریگەریی لەسەر باری دارایی هاوڵاتییان بکات. کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دابەشبووە بەسەر دوو قۆناغدا، قۆناغی پێش پرۆژەی رووناکی و قۆناغی پاش پرۆژەی رووناکی، قەرزەکانی پێش پرۆژەی رووناکی زیاتر لە تریلیۆنێک و 700 ملیار دینارە . ئاماژەی بەوەشکرد، میکانیزمێک دادەنرێت تاوەکو کێشەی دانەوەی ئەو قەرزانە چارەسەربکرێت، بەڵام نابێت دانەوەی قەرزەکان بەشێوازێک بێت کە کاریگەریی لەسەر باری دارایی هاوڵاتییان بکات\”. - [دۆناڵد ترەمپ نەتەنیاهۆی شۆک کرد](https://kurdpress.xyz/%d8%af%db%86%d9%86%d8%a7%da%b5%d8%af-%d8%aa%d8%b1%db%95%d9%85%d9%be-%d9%86%db%95%d8%aa%db%95%d9%86%db%8c%d8%a7%d9%87%db%86%db%8c-%d8%b4%db%86%da%a9-%da%a9%d8%b1%d8%af-10/): سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری دا بە ڕاگرتنی پێشنیازی لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا بە وڵاتەکەی ئەمەش دوای ئەوە هات کە سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا کە ئەگەر ئەم کارە بکرێت پاڵپستییەکانی بۆ ئیسرائیل رادەگرێت. پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەم نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، دەنگدانی پەرلەمان لەسەر پلانی لکاندنی کەناری رۆژئاوا بە خاکی ئیسرائیلەوە، گێچەڵکردنە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە میانی سەردانێکی جێگری سەرۆکی ترەمپ، جەی دی ڤانس بۆ ئیسرائیل. لە هەمان کاتدا ئیتمار بن گفیر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل وەڵامی ترەمپی داوەتەوە و دەڵێت؛ ئیسرائیل دەوڵەتێکی سەربەخۆ و سەروەرە و ئەندامانی پەرلەمان بە پێی ویستی خۆیان دەنگ دەدەن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد […] - [قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان کرد](https://kurdpress.xyz/%d9%82%d9%88%d8%a8%d8%a7%d8%af-%d8%aa%d8%a7%da%b5%db%95%d8%a8%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%be%db%95%db%8c%d8%a7%d9%85%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%a6%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d8%b3%d8%aa%db%95%db%8c-%d9%be%db%8e%d8%b4-10/): – هەواڵەکان قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، خۆشەویستترین خۆشەویستەکانی یەکێتی، ئەو پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینە قارەمانانەن کە لە رۆژگارە سەختەکاندا شانازییان بۆ یەکێتی و بۆ کوردستان تۆمارکرد و بە گیان و بە روحی خۆیان بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و کوردستان خەباتیان کرد. قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ، شەرەفمەند بووم بە دیداری هەڤاڵە دێرینەکانی کاک کۆسرەت و مامە غەفە لە سێکتەری کۆپمەڵەکان و خانەنشینانی پێشمەرگە شادبوومەوە. سەرسام بووم بە وزە و ئیرادەی بەهێز و پەرۆشی و خەمخۆرییان بۆ یەکێتی. وتیشی \”ئەم نەوەیەی ئێستای یەکێتی دەبێت وانەی نەسرەوتن بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و کوردستان لەم ئازیزانەوە فێربین\”. جەختیشی لەوە کردەوە ئەو کاندیدانەی یەکێتی کە […] ## Pages - [Visitor Statistics](https://kurdpress.xyz/visitor-stats/) - [پەیوەندیکردن](https://kurdpress.xyz/%d9%be%db%95%db%8c%d9%88%db%95%d9%86%d8%af%db%8c%da%a9%d8%b1%d8%af%d9%86/): پەیوەندیمان پێوە بکە لە کوردپرێس، ئێمە باوەڕمان بە گفتوگۆی کراوە و بەژداریکردنی کۆمەڵگا هەیە. تیمی ئێمە هەمیشە ئامادەیە بۆ بیستنەوەی دەنگی ئێوە، خوێنەرانمان. ناونیشانی فەرمی ئیمەیڵەکانی پەیوەندی بەپێی جۆری پرسیار یان پێشنیارەکەت، تکایە پەیوەندی بە ئیمەیڵی تایبەت بکە: بۆ پرسیارە گشتییەکان: info@kurdpress.xyz بۆ ناردنی هەواڵ و بابەت: news@kurdpress.xyz بۆ سکاڵا و پێشنیارەکان: feedback@kurdpress.xyz بەژداری بکە لە کوردپرێسدا ئایا زانیاری، هەواڵ، یان بابەتێکت هەیە کە پێتوایە شایانی بڵاوکردنەوەیە؟ ئێمە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بەژداریکردنی هاوڵاتییان دەکەین. چۆنیەتی ناردنی بابەت بۆ ناردنی بابەت، هەواڵ، ڕاپۆرت، یان شیکاری تایبەت، تکایە ئەم زانیاریانە بنێرە بۆ: news@kurdpress.xyz پێداویستییەکانی بابەت کاتێک بابەتێک دەنێریت، تکایە دڵنیابە لەوەی […] - [دەربارەی ئێمە](https://kurdpress.xyz/%d8%af%db%95%d8%b1%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%d9%89-%d8%a6%db%8e%d9%85%db%95/): کوردپرێس – پلاتفۆرمی سەربەخۆی میدیایی کوردپرێس پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی میدیاییە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکات و ناوەندی سەرەکی لە شاری سلێمانی داندراوە. ئێمە خۆمان وەک دەنگێکی سەربەخۆ و بێلایەن لە کاروباری میدیایی هەرێمی کوردستان دادەنێین. ئامانج ئامانجی سەرەکیمان بڵاوکردنەوە هەواڵ و زانیاری راست و دروست دەربارەی: سەربەخۆیی و بێلایەنی کوردپرێس بە تەواوی سەربەخۆیە و هیچ پشتگیری دارایی یان سیاسی وەرناگرێت لە: ئێمە هەوڵدەدەین دووربین لە هەموو دەستێوەردانی سیاسی و تەنها لە خزمەت گشتی و ئاگاداری گەل بین. سەرچاوەی داراییی بودجەی کوردپرێس پشت دەبەستێت بە: یارمەتی نێودەوڵەتی بەشی بۆچوون لە بەشی “ووتار و ڕەخنە”ی ماڵپەڕەکەماندا، هەموو ئەو بابەت و شیکردنەوانەی بڵاودەکرێنەوە بەرهەمی […] [comment]: # (Generated by Hostinger Tools Plugin)