چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (1.5K)

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هانده‌ر ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى سه‌قامگیرتر بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى عێراق و برهوپێدانى ئاسایشى وزه له ناوچه‌كه و پته‌وكردنى سه‌روه‌رى عێراق.

ئەمشەو کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “پێشوازى ده‌كه‌ین له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق به گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ دووباره كردنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى عێراق – توركیا، ڕێككه‌وتنێك كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاسانكارى بۆ كراوه و سوودى به‌رجه‌سته بۆ هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌مریكیه‌كان و عێراقیه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات”.

ڕاشیگەیاند، ده‌ستخۆشى له هه‌وڵه چاره‌نووسسازه‌كانى محەمەد شیاع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى عێراق و هه‌روه‌ها سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌سرور بارزانى و به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌م ده‌رئه‌نجامه.

کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى هاوبه‌شى ئابوورى سوودمه‌ند له‌نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و عێراق، هانده‌ر ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى سه‌قامگیرتر بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى عێراق و برهوپێدانى ئاسایشى وزه له ناوچه‌كه و پته‌وكردنى سه‌روه‌رى عێراق.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 1,890 📊 Click Here