چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

دەست بە دابەشکردنی ئارد دەکرێت

سەیرکراوە: (870)

بازرگانی عێراق بەڕیگەی ئەلکترۆنی دەستیکرد بە دابەشکردنی سەبەتەی هەشتەمی ئارد بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا و دەشڵێت”بڕی پارەکەی تەنها 500 دینارە و زیاد نەکراوە”.

کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، لە بڵاوکراوەیەدا ڕایگەیاند، دەست دەکات بە دابەشکردنی ئەلیکترۆنی ئارد بەسەر بریکارەکاندا بۆ ئامادەکردنی سەبەتەی هەشتەمی ئاردی هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، یەکەکانی دابەشکردن دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی خشتە مەڵبەندەکان، بەپێی پلانەکەش سەرەتا ئەولەویەت بۆ ناوچە کەمداهاتەکانە، بۆ دڵنیابوون لە دابەشکردنی دادپەروەرانە و بێ کێشە بەشەخۆراکییەکان. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە، و لیژنەکانی کوالێتی کۆنتڕۆڵل، هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە لە پشکنینی تاقیگەیی دانەوێڵەکان و ئەنجامدانی پشکنینی نانەواخانە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئاردەکە لەگەڵ تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکاندا دەگونجێت. وەزارەتی بازرگانی بانگهێشتی بریکارەکانی خۆراک و ئارد لە بەغدا و پارێزگاکان دەکات بۆ ئەوەی سەردانی ناوەندەکانی ئاڵوگۆڕکردن بکەن بۆ ئامادەکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک و ئارد بۆ دابەشکردن بەسەر هاوووڵاتیاندا. وەزارەت دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو بڕە پارەیەی لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت تەنها 500 دینارە، ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە زیادکردنی پارە یان گۆڕانکاری لەنرخ و بەشەخۆراکی هاووڵاتیاندا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 168 Today: 1,390 📊 Click Here