چوارشەممە. نیسان 1st, 2026

ئاماری پرۆسەی هاوسەرگیریی و جیابوونەوەی مانگی ئەیلول بڵاوکرایەوە

سەیرکراوە: (1.1K)

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، نزیکەی 40 هەزار دۆسیەی هاوسەرگیریی و جیابوونەوەی هاوسەران لە دادگاکانی عێراق تۆمار کراوە.

بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کۆی گشتی ئەو پرۆسە هاوسەرگیریانەی لە مانگی ڕابردوودا تۆمارکراون، گەیشتووەتە 30 هەزار و 205 هاوسەرگیری، بەغداش لە پێشەنگی لیستی پارێزگاکاندایە، بەجۆرێک چوار هەزار و 307 پرۆسەی هاوسەرگیری تیادا تۆمار کراوە، هەروەها پارێزگای نەینەوا بە سێ هەزار و 698 هاوسەرگیری لە پلەی دووەم دێت، بەسرە بە دوو هەزار و 609 هاوسەرگیری لە پلەی سێیەم دێت.

هەر لە ئامارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریدا هاتووە، کۆی گشتیی حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران گەیشتووەتە شەش هەزار و 719 حاڵەت.

باس لەوەشكراوە، ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لەبەری کەرخی پارێزگای بەغدا هەزار و 295 حاڵەت بووە، لەبەری ڕەسافە 880 حاڵەت بووە، بەمەش بەغدا پلەی یەکەمی لەنێو پارێزگاکانی عێراق گرتووە، هەروەها بەسرە بە 840 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە پلەی دووەمدادێت.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕاشیگەیاندووە، کەمترین ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە پارێزگای واست بووە، کە 136 حاڵەت بووە، بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوەش لە بەغدا بووە.

لەبارەی پرۆسەی هاوسەرگیرییشدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاشکرای کردووە، بەرزترین ڕێژە لە بەغدا بووە کە 1446 پرۆسەی هاوسەرگیریی تۆمار کراوە، کەمترین ڕێژەش لە پارێزگای موسەنا بووە کە تانیا 943 پرۆسەی هاوسەرگیریی تۆمار کراوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 634 📊 Click Here