هەینی. ئازار 6th, 2026

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی داواکارییان بۆ حەج پێشکەش کردووە

سەیرکراوە: (1.0K)

وتەبێژی بەڕێوابەرایەتی حەج و عومرە ڕایدەگەیەنێت کە تاوه‌كوو ئه‌مرۆ زیاتر لە 68 هەزار كه‌س ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ نووسیوه و داواشی لە کەسانە کرد کە مامەڵەکانیان بە تەواونەکراوی بەجێهێشتووە، کارەکانی پێشکەشکردنی داواکارییەکە تەواو بکەن.

كاروان ستونی، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی حه‌ج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند پرۆسه‌ی ناونووسین بۆ حه‌ج تاوەکو 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە تا ئێستا نزیكه‌ی 40 هه‌زار داواكاری بۆ حه‌جكردن پێشكه‌ش كراوه كه ژماره‌یان 68 هەزار و 400 كه‌س ده‌بن و ڕۆژانه‌یش داواكارییه‌كان زیاد ده‌بێت.

کاروان ستونی وتیشی؛ دوای پرۆسه‌ی ناونووسین پشكنینی ناوه‌كان له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی حه‌جه‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی بۆ ساڵی 2026 ئه‌نجام ده‌درێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە داوای له هاووڵاتیان كرد كه پشكینین بۆ ناوه‌كانیان بكه‌ن له ڕێگه‌ی مۆبایلی خۆیانه‌وه یان له ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌ی دیجیتاڵی خۆیانه‌وه بچنه ناو سیستمه‌كه‌وه، چونكه تاوه‌كوو ئێستا زیاتر 7789 داواكاری پڕ كراوه‌ته‌وه له خانه‌ی پاشه‌كه‌وت كردن ماون كه ده‌بێت داواكارییه‌كان پێشكه‌ش بكرێت ئه‌گه‌ر له‌و خانه‌یه بمێننه‌وه ئه‌وا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنیت كه داواكارییان پێشكه‌ش نه‌كردووه.

وتیشی : له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری له‌سه‌ر هێڵێن تاوه‌كوو بتوانرێ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكارییان پێشكه‌ش كردووه له خانه‌ی پاشه‌كه‌وت كردن ماونه‌ته‌وه به ڕێگه‌ی مۆبایل یاخود هه‌ژماره‌ی دیجیتاڵی ئاگه‌دار بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و پێشكه‌ش بكه‌ن.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ حەج یان تەواوکردنی داواکارییەکەت کلیک لەم بەستەرە بکە؛ https://hajj.digital.gov.krd/

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 2,382 📊 Click Here