پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

ئوسترالیا، کەنەدا و بەریتانیا دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا

سەیرکراوە: (1.4K)

ئوسترالیا، کەنەدا و بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە بە فەرمی دانپێدانانی خۆیان بە دەوڵەتی فەلەستین ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەتی.

ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەمڕۆ بە فەرمی دەوڵەتی فەلەستینی ناساندووە “لە چوارچێوەی هەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەی چارەسەری دوو دەوڵەتی، سەرەتا بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لەوێ گیراون”.

ئەلبانیز جەختی لەوە کردەوە کە حەماس نابێت هیچ ڕۆڵێکی لە فەلەستین هەبێت.

لای خۆیەوە مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی ئێستا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت.

کارنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کەنەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت و پێشنیاری ئەوە دەکات کە بە هاوبەشی کار بکات بۆ پێشخستنی بنیاتنانی داهاتوویەکی ئارام و ئومێدبەخش بۆ هەردوو دەوڵەتی فەلەستین و دەوڵەتی ئیسرائیل.

لە بەرامبەردا کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی لە ئەکاونتی X ی خۆیدا دانپێدانانی فەرمی بە دەوڵەتی فەلەستین ڕاگەیاند.

ناوبراو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ زیندووکردنەوەی هیوا بۆ ئاشتی نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان و گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەتی، شانشینی یەکگرتوو بە فەرمی دەوڵەتی فەلەستینی دەناسێنێت.

ستامەر جەختیشیکردەوە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا بڕیارم دەرکردووە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر کەسایەتییەکانی بزووتنەوەی حەماس.

ستارمەر لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی تا کاتی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت ئەگەر ئیسرائیل “هەنگاوی جدی” بەرەو ئاگربەست لە غەززە نەنێت.

ستارمەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە لە گرنگترین قۆناغی چارەسەری دوو دەوڵەتییدا بەشداری لە پرۆسەی ئاشتیدا دەکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 386 📊 Click Here