پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

ئومێد خۆشناو: هەولێر بە پێنج پارکی گەورە سەوزتر دەکرێت

سەیرکراوە: (1.7K)

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پێنج پارکی گەورە لە ناوەندی شاری هەولێر دروست دەکرێن و زیاتر لە 40 هەزار داری جیاوازیش دەچێندرێن.

پارێزگاری هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بە پارکەکان کردووە و دەڵێت، پێنج پارکی گەورە لە ناوەندی شاری هەولێر دروستدەکرێن و زیاتر لە 40 هەزار داری جیاوازیش دەچیندرێت، ڕێژەی سەوزایی و دار و باخچەکانیش زیاتر دەبێت.

باسی لەوەشکردووە: لە پێناو زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی و زیاتر پاراستنی ژینگەی شار، لە ناوەندی شاری ھەولێر لە سەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی پێنج پارکی گەورە، کە تیایدا 40 ھەزار دار دەچێندرێت و ئەمساڵیش هەر پێنج پارکەکە تەواو دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر زانیاری زیاتری بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پارکەکان بریتین لەمانەی خوارەوە:

1- دروستکردنی پارکێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر ڕووبەری 80 دۆنم زەویی و نزیکەی ھەزار داری تیادا دەچێندرێت، لە ئێستادا نزیکەی لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

2- دروستکردنی پارکی ڕەشکین لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەویی و 16 ھەزار داری تیادا دەچێندرێت و لە ئێستادا لە 50%ی کارەکانی تەواو بووە.

3- دروستکردنی پارکی گەڕەکی نازدار لە سەر ڕووبەری چوار دۆنم زەویی و شەش ھەزار داری تیادا دەچێندرێت و لە 80%ی کارەکانی تەواو بووە.

4- دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر ڕووبەری حەوت دۆنم زەویی و پێنج ھەزار داری تیادا دەچێندرێت، کە ئەویش لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

5- پارکی یەکتربڕی شەقامی 150 مەتری کە ڕووبەرەکەی 60 دۆنمە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.

ئومێد خۆشناو، ئەوەشی وتووە: لە شاری ھەولێر 26 پارکی گەورە و 204 باخچەی بچووک و 209 دارستان و 163 دوورگەی ناوەندی و 109 نافوورە هەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 29 Today: 213 📊 Click Here