هەینی. ئازار 6th, 2026

ئیسرائیل، لە ئەوروپا توڕەیە

سەیرکراوە: (836)

دوای هەڕەشەکانی ئەوروپا بە گەمارۆ، وەزیری دەروەی ئیسرائیل بەتوڕەییەوە دەڵێت ئەمە مامەڵەیەکی قبوڵکراو نییە.

گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، هێرشی کردە سەر ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، کە ڕایگەیاندبوو، پێشنیاری سەپاندنی سزا بەسەر وەزیرە “توندڕەوەکانی” ئیسرائیلدا دەکات و بەشێکی ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان یەکێتی ئەوروپا و ئیسرائیل هەڵدەپەسێرێت.

ساعر وتی؛ لێدوانەکانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا “جێگای داخن و هەندێکیان دووبارەکردنەوەی پڕوپاگەندەی حەماس و هاوبەشە درۆزنەکانیەتی.”

وتیشی: “دیسانەوە ئەوروپا پەیامێکی هەڵە دەکات، کە حەماس و تەوەری توندڕەو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز دەکات.”

ساعر پێی وابوو؛ “ئیسرائیل، تاکە دەوڵەتی جوولەکە لە جیهان و تاکە دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شەڕێکی مان و نەمانی دژ بە دوژمنە توندڕەوەکان دایە کە دەیانەوێت لەناوی بەرن، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری لە ئیسرائیل بکات .”

وەزیرەکەی ئیسرائیل وتی؛”سەرۆکی کۆمیسیۆنەکە بە باشی ئاگاداری هەوڵەکانی ئیسرائیلە، بە هاوکاری لەگەڵ خودی یەکێتی ئەوروپا لە نێوان لایەنەکانی تردا، بۆ دابینکردنی یارمەتی مرۆیی لە غەززە، ئەمە هەوڵێکی گەورەیە کە لە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا نزیکەی دوو ساڵە جێبەجێ دەکرێت، و ئەنجامەکانی لەسەر زەوی دیارن.”

ساعر وتیشی: “هەر کەسێک دەیەوێت کۆتایی بە شەڕ بهێنێت بە تەواوی، دەزانێت چۆنە، کە ئازادکردنی بارمتەکان، چەکداماڵینی حەماس، و داهاتوویەکی نوێ بۆ غەززە.

ئاشکراشیکرد؛ گوشار خستنە سەر ئیسرائیل یارمەتیدەر نابێت لەمەدا، بەڵکو بەپێچەوانەوە، حەماس و دوژمنانی ئیسرائیل زیاتر لەسەر هەڵوێستەکانیان سوور دەکات.”

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند؛ “سەرۆکی کۆمیسیۆن هەڵە دەکات بە ملکەچ بوونی بۆ گوشارەکانی لایەنانێک کە هەوڵ دەدەن پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەوروپا تێک بدەن، ئەمەش ڕێچکەیەکە لە دژی بەرژەوەندییەکانی خودی وڵاتانی ئەوروپا و پێش هەموو شتێک: ئەمە مامەڵەیەکی قبوڵکراو نییە لەنێوان هاوبەشەکاندا.”

ڤۆن دێر لاین پێشتر ڕایگەیاند بوو، “ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات ویژدانی جیهانی هەژاندووە، خەڵک دەکوژرێن لە کاتێکدا داوای خواردن دەکەن، دایکان تەرمی منداڵە مردووەکانیان لە برسا لە باوەشە، ئەم وێنانە کارەساتبارن، لە پێناو منداڵان، لە پێناو مرۆڤایەتی، پێویستە ئەمە بوەستێت.”

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 50 Today: 352 📊 Click Here