پێنجشەممە. نیسان 2nd, 2026

ئیسرائیل٤٠ دامەزراوەی بەرھەمھێنانی کەلوپەلی سەربازی لە تاران بۆردومان کرد

سەیرکراوە: (28)

ئیسرائیل لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ٤٠ دامەزراوەی بەرھەمھێنانی کەلوپەلی سەربازییان لە تاران بۆردومان کردووە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی دوو ڕۆژی رابردوودا، زنجیرەیەک ھێرشی چڕیان کردووەتە سەر تاران پایتەختی ئێران.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ھێرشە ئاسمانییەکاندا، ٤٠ دامەزراوەی بەرھەمھێنانی کەلوپەلی سەربازیی لە تاران بۆردومان کراون.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەشێک لەو ٤٠ دامەزراوانەی لە تاران بۆردومان کراون، تایبەت بوون بە بەرھەمھێنانی مووشەکی دژە فڕۆکە، مووشەکی دژە تانک و پەرەپێدان بە مووشەکی بالیستیکی.

تا ئێستا سوپای پاسداران بە فەرمی، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 2,771 📊 Click Here