سوپای ئیسڕائیل هێرشیی كردە سەر شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە-ی پایتەختی قەتەر و ژمارەیەك سەركردەی ئەو بزووتنەوەیەی كوشت.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل لەزاری بەرپرسانی باڵاوە رایگەیاند، هێرشەكەی دەوحە بەئامانجگرتنی ژمارەیەك لە سەركردەكانی بزوتنەوەی (حەماس)ی فەلەستینی بووە.
سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، ئەو سەركردانەی حەماس، كە لە دەوحە بەئامانج گیراون، لەوانەی كە ئیدارەی جەنگ دەدەن دژ بە ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت: سوپا و شاباك، لەرێگەی هێزی ئاسمانییەوە بەشێوەیەكی ورد هێرشەكەیان بۆسەر سەركردایەتی حەماس لە دەوحە ئەنجامداوە بۆ ئەوەی زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی نەگات.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئیسڕائیل، لە هێرشەكەدا خالید مەشعەل و خەلیل حەیە و محەمەد دەروێش و ڕازی حەمەد و عیزەت رشق كوژراون.
کەناڵی 13ی ئیسرائیل: ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشکردنە سەر سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە هەڵکردوە.
