ئیسڕائیل كچە كوردێكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیردەكات لەچوارچێوەی ئەو تیمە كەشتیگەلییەی ویستیان گەمارۆی سەر غەززە بشكێنن و خۆراك و پێداویستی بگەیەننە خەڵكی غەززە.
دەریاوانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر ھەموو کەشتیەکانی “کەشتیگەلی خۆراگری جیھانی” کە ژمارەیان ٤٢ کەشتی بووە و ئامانجیان شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە بوو بەدابینکردنی خۆراک و پێداویستی، هاوكات كچە كوردێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش لەناو دەستگیركراوەكاندایە.
دەریاوانی ئیسرائیل ڕایگەیاند،” سەرجەم ئەندامانی ناو کەشتیگەلی خۆڕاگرین لەبەندەرێکی ئیسرائیل، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەوە پێش گەیشتنیان بەکەناراوەکانی غەززە دەستگیرکراون”.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەكان، یەكێك لەدەستگیركراوەكان ناوی (ڕیناس ئیبراهیمی) تەمەن 34 ساڵە، خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و دانیشتوی فینلاندایە.
جگە لەرێناس، زیاتر لە 400 چالاكوان و كەسانی دیكە لەناو بەلەمەکانی کەشتیگەلەکەدابوون دەستگیرکراون.
کەشتیگەلی خۆڕاگری لە45 بەلەم پێکدێت و پێشتر لەپەیامەكانیاندا جەختیان لەوە دەكردەوە، ئامانجیانە لەسەرانسەری جیهانەوە هاوكاری بۆ دانیشتوانی غەززە كۆبكەنەوە و بیگەیەنن پێیان.
