به‌پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ڕی ته‌کنیکی “زه ڤێرج”، ئێستا زیره‌کی ده‌ستکردی کۆمپانیای “مێتا” (خاوه‌نی پلاتفۆرمه‌کانی ئینستاگرام، فەیسبووک، و واتس‌ئاپ) ده‌توانێت له‌ناو وێنه‌کانی ناو مۆبایله‌که‌تدا بگه‌ڕێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی باشترین ئه‌و وێنانه‌ی که شایه‌نی بڵاوکردنه‌وه‌ن و له‌وانه‌یه به دڵی به‌کارهێنه‌ران بێت.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه ڕێگه به زیره‌کی ده‌ستکرد ده‌دات هه‌موو وێنه‌کانت بپشکنێت، جا له پلاتفۆرمه‌که‌دا بڵاوکرابێته‌وه یان نا. کۆمپانیاکه ده‌ڵێت: ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌دوای گه‌وهه‌ره شاراوه‌کاندا ده‌گه‌ڕێت له‌ناو وێنه‌کانت و سکرین شۆت و ئه‌و وێنانه‌ی به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی له مۆبایلدا هه‌ڵگیراون، پاشان کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری پێشنیار ده‌کات بۆ سه‌ر وێنه‌کان پێش ئه‌وه‌ی له پلاتفۆرمه‌که‌دا بڵاوی بکه‌یته‌وه.
له ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که کۆمپانیاکه له مانگی ته‌مووزی ڕابردوودا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تاقیکردۆته‌وه، به‌ڵام کاتێک ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر بووه‌وه، به فه‌رمی پشتڕاستی کرده‌وه که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌و وێنانه‌وه هه‌یه که له پلاتفۆرمه‌که‌دا بڵاوکراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها، به‌پێی بەیاننامه‌ی کۆمپانیاکه، ئینستاگرام ئه‌م وێنانه به‌کارده‌هێنێت بۆ ڕاهێنانی مۆدێلی زیره‌کی ده‌ستکردی تایبه‌تی خۆی بۆ دروستکردنی وێنه‌ی واقیعیتر، ئه‌ویش به مه‌رجێک تۆ هه‌ڵی بژێریت که وێنه‌کان ده‌ستکاری بکه‌یت یان له ڕێگه‌ی پلاتفۆرمه‌که‌وه بڵاوی بکه‌یته‌وه.
نوێکارییه نوێیه‌که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به شێوه‌ی ئۆتۆماتیکی چالاک ده‌کات، به‌ڵام ده‌توانیت له ڕێگه‌ی چوون بۆ ڕێکخستنه‌کانی ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که‌وه به ده‌ست خۆت بێ چالاکی بکه‌یت.
