پێنجشەممە. ئازار 26th, 2026

ئێران بە فەرمی گفتوگۆی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردەوە

سەیرکراوە: (59)

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی گفتوگۆی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، لێدوانەکانی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی نرخی وزەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە فەرمی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ رەت دەکاتەوە و دەڵێت؛ هیچ گفتوگۆیەکمان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکادا نییە

ئاماژەی بەوەشکردوە، لـێدوانەکانی سەرۆکـی ئەمریکا تاکتیکە و بۆ کەمکردنـەوەی نرخی وزە و پەیداکردنـی کـاتە بۆ جـێبەجێکردنـی پـلانە سـەربـازییەکانـی.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک بە ئاژانسی تەنسیمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر ژێرخانە هەستیارەکانی ئێران پاشەکشەی کردووەو هیچ جۆرە دانوستانێک لە نێوان هەردووولادا نەبووە، پاش جدیبوونی هەڕەشە سەربازییەکانی ئێران، ترەمپ ناچار بە پاشەکشە بووە.

ئەوەشی وتووە، “زیادبوونی فشاری بازاڕە داراییەکان و مەترسییەکانی سەر قەواڵە داراییەکان لە ناوخۆی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا هۆکارێکی دیکەی گرنگی ئەم پاشەکشێیە بووە”.

بەپێی سەرچاوەکە، لە سەرەتای جەنگەوە تا ئەمڕۆ لەلایەن هەندێک نێوەندگیرەوە پەیام ئاراستەی تاران کراوە، بەڵام وەڵامی روونی ئێران بەردەوامیدانە بە بەرگریکردن تا گەیشتن بە ئاستی پێویستی هێزی بەرپەرچدانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا واشنتن و تاران گفتوگۆی قووڵ و بەرهەمداریان ئەنجام داوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی یەکجاریی ململانێکان و کۆتاییهێنان بە دوژمنداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 3,238 📊 Click Here