سەیرکراوە: (1.0K)
بەرپرسێكی ئێران توانای وڵاتەكەی بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، ئەگەر گەمارۆكانی وڵاتانی ئەورووپا چالاك بكرێت، ئەو هەنگاوە دەنێین.
كامەران غەزنفەری، ئەندامی لیژنەی ناوخۆیی پەرلەمانی ئێران، بەمیدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە:” ئێران تا ئێستا چەكی ئەتۆمی دروست نەكردووە، بەڵام توانای ئەو كارەی هەیە و دەتوانێت چەكی ئەتۆمی دروست بكات.
ڕاشیگەیاندووە، “تاران دەتوانێت ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 90% بەرزبكاتەوە، كە ئەوەش ئەوپەڕی توانای ئێران لە دروستكردنی چەكی ئەتۆمی نیشان دەدات”.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر دوژمن چەكی ئەتۆمی دژی ئێمە بەكاربهێنێت، دەتوانین لە ماوەیەكی كورتدا چەكی ئەتۆمی دروست بكەین و وەڵامی بدەینەوە و بە چەكی ئەتۆمی هێرش بكەینە سەری.
