پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

ئێران هەنگاوێکی مەترسیدار دەنێتەوە و ئەگەری شەڕ بەرزدەبێتەوە

سەیرکراوە: (837)

بەگوێرەی چەند وێنەیەکی مانگە دەستکردەکان دەردەکەوێت کە ئێران کارکردنی لە چەند وێستگەیەکی ئەتۆمیی وڵاتەکەی دەستپێکردووەتەوە. بەگوێرەی میدیا نێودەوڵەتییەکان وێنەکانی مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن کە ئێران لە نێوان کۆتایی مانگی ئەیلوول و سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا دەستی کردووە بە خاوێنکردنەوەی دوو تۆنێلی دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ ناو وێستگەیەکی ئەتۆمیی لە ئەسفەهان. وێنەکان هەروەها ژمارەیەک ئامێر و ئۆتۆمۆبێلی گەورە نیشان دەدەن کە لە شوێنەکە کار دەکەن. هەنگاوەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە رۆژی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند کە لە ئەگەری ئەوەی ئێران دەست بە برنامە ئەتۆمییەکەی بکاتەوە ئەوا دەبێت چاوەڕێی هێرشی دەستبەجێ بێت بۆ سەر وڵاتەکەی.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 1,164 📊 Click Here