كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی-ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستی پێكرد، سەرۆكی وڵاتان داوای یەكدەنگی دژی ئیسڕائیل و داننا نبە دەوڵەتی فەلەستین دەكەن.
هەفتەی ڕابردوو، ئیسڕائیل لەڕێگەی فڕۆكەی جەنگی و درۆنەوە هێرشی كردە سەر باڵەخانەیەك لە دەوحەی پایتتەختی قەتەر بە ئامانجی كوشتنی ژمارەیەك سەركردەی بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی، بەلام تەنها 5 كەس كوژران، كە یەكێكیان كوڕی سەرۆكی بزووتنەوەی حەماسە، بەڵام سەركردەكانی حەمماس لەو هێرشە ڕزگاریان بوو.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێرا قلە وتەیەكدا وتی، “ئاسایش و ئارامی هەر وڵاتێكی عەرەبی یان ئیسلامی، واتە ئاسایشی ئێمە، بۆیە بەتوندی سەركۆنەی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر وڵاتی قەتەر دەكەین”.
وتیشی، “پێویستە ئەنجوومەنێك پێكبهێنرێت بۆ گەیاتندنی دەنگی ئێمە بە ئەنجوومەنی ئاسایش”.
لای خۆشیەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، داوا دەكەین فشارەكان بۆ سەر ئیسڕائیل زیاتر بكرێن، چونكە كارە دوژمنكارانەكانی ئیسڕائیل بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ناوچەكەمان.
وتیشی، “هەموو چالاكییە ئابوورییەكانمان لەگەڵ ئیسڕائیل ڕاگرتووە، بۆیە پێویستە فشاری ئابوووری بخرێتە سەر ئەو وڵاتە”.
جەختیشی كردەوە، ناتوانین ڕاگواستن و جینۆسایدی گەلی فەلەستین قبوڵ بكەین و دەبێت قودس وەك پایتەختی فەلەستین بمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئیسڕائیل خەونەكانیان لەسەر ئیسڕائیلی گەورە هەڵدەچنن، بەڵام پێكەوە دەتوانین پلانی فراوانخوازی ئیسڕِائیل پووچەڵ بكەینەوە.
هاوكات، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆك كۆماری میسر وتی: هێرشكردنە سەر قەتەر پێشهاتێكی مەترسیدارە و دەبێت دان بە دەوڵەەتی فەلەستین بنرێت.
جەختیشی كردەوە، كاتە ئەوەیە بە جدی و یەكلاكەرەوە مامەڵە لەگەڵ كێشەی فەلەستین بكەین.
وتيشى، ئیسرائیل هەوڵدەدات ناوچەکە “بکاتە گۆڕەپانێکی کراوە بۆ دەستدرێژی”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی نزیكەی دوو ساڵە و لە 7ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023ەوە هێرشی بەردەوامی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە و بە هەزاران كەس كوژراون و بە ملیۆنان هاووڵاتی ئاوارە بوون و شاارەكە بەتەواوی وێران بووە.
