چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ئەفغانستان هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی ئەمریکی ئازاد کرد

سەیرکراوە: (876)

دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان، ھاووڵاتییەکی ئەمریکایان بە ناوی ئەمیر ئەمیری کە لەو وڵاتە دەستبەسەرکرابوو، ئازاد کرد.

زیا ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھاووڵاتییەکی ئەمریکایان بە ناوی ئەمیر ئەمیری-یان کە لە ئەفغانستان، دەستبەسەرکرابوو، ئازاد کردووە، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.

لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی بە ئازادکردنی ئەمیر ئەمیری لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەفغانستانەوە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو ھەنگاوە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئیدارەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ سوورە لەسەر پاراستنی ئەو ئەمریکیانەی کە لە دەرەوە، دەستگیرکراون.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھێشتا ژمارەیەک ھاووڵاتی دیکەی ئەمریکا ھەیە کە بەناڕەوا لە ئەفغانستان، دەستبەسەرکراون.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 736 📊 Click Here