هەینی. ئازار 6th, 2026

ئەمریکا بڕیارێکی نوێ لەبارەی عێراق دەردەکات

سەیرکراوە: (1.4K)

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیاری جێگیرکردنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق ڕادەگەیەنێت. سێشەممە 30ی ئەیلول کەناڵی \”جەزیرە\”ی قەتەری لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند، \”ئەم گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژییەتەدایە کە ئیدارەی ترەمپ بۆ عێراق و ناوچەکە دایناوە. جێگیرکردنەوەی هێزەکانمان لەگەڵ لەپێشینەی ستراتیژیی ئیدارەی ترەمپ لە عێراق و ناوچەکەدا دەگونجێت.\” لای خۆیەوە پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە وتارێکدا لە بنکەی سەربازیی کوانتیکۆ بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، \”یەکەم ئەرکی ئێمە لە وەزارەتی جەنگدا ئامادەباشی دەبێت بۆ جەنگ و خۆئامادەکردن بۆ سەرکەوتن بەبێ کەمتەرخەمی و بێهوودەیی.\”

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,490 📊 Click Here