سەیرکراوە: (1.4K)
باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەکرێتەوە کە گەورەترینە لەسەر ئاستی جیهاندا.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، باڵەخانە نوێکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بکرێتەوە کە لەسەر ڕووبەری 206 هەزار مەتر دروست کراوە.
لە سەرەتای تەمموزی 2018دا بەردی بناغەی کونسوڵخانەکە دانرا کە 795 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی خەرجکراوە.
مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان کە چەند ڕۆژێکە لە بەغدایە، ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر و لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانە نوێکەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا بەشدار دەبێت.
