سێشەممە. ئازار 31st, 2026

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕادەگەیندرێت

سەیرکراوە: (1.4K)

وتەبێژی سوودانی: ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر لە 72 کاتژمێری داهاتوو ڕادەگەیەندرێت

دوای ئەوەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لێدیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بە سەرۆکایەتی عەبدول ئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حەمید شەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ئەمڕۆ لیژنەکە سەردانی کێڵگەکەیان کرد.

هاوکات، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: «ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر لە 72 کاتژمێری داهاتوو ڕادەگەیەندرێت».

شەوی چوارشهممه لهسهر پێنجشهممهى ڕابردوو، كێڵگەی غازی كۆرمۆر بە درۆن هێرشی كرایە سەر و بەهۆیەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و لە ئەنجامدا لە ناوچەیەكی فراوانی هەرێمی كوردستان كارەبا بڕا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 3,070 📊 Click Here