سەیرکراوە: (1.1K)
چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی دەوڵەت پرسی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا یەکلابکاتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی دەوڵەت دەربارەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بۆ یەکلایکردنەوەی ئەو ناکۆکییەی لە نێوان هەولیر و بەغدا هەیە.
بڕیاربوو دوێنێ ئەنجومەنەکە هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ئاشکرا بکات، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
ئەنجومەنی دەوڵەت بۆچوونە ڕاوێژکارییەکەی خۆی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، ئەگەر هاتوو ئەمڕۆ یەکلاکرایەوە.
بۆچوونەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت پابەندکار نییە بۆ حکومەتی عێراق، بەڵام هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند داوا لە ئەنجومەنی دەوڵەت دەکات، بۆچوونی خۆی دەربارەی ناکۆکییەکەی هەولێر و بەغدا لەسەر ئەو پرسە پێشکەش بکات.
