هەینی. ئازار 6th, 2026

ئەنجومەنی دەوڵەت ڕاسپاردەی خۆی لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێم دەداتە ئەنجومەنی وەزیران

سەیرکراوە: (882)

کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دەوڵەت بەبێ ئامادەبونی نوێنەری هەرێم لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەکان کۆتایی هات و بڕیارە ئەنجومەنەکە راسپاردەی خۆی رادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات و دواتر بڕیاری لەسەر بدرێت.

میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی دەوڵەت بڵاویکردوەتەوە کە، “ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و راسپاردەکانی چەند رۆژی رابردووی پەسەند کردووە، ئەنجوومەنی دەوڵەت راسپاردەکانی خۆی لەبارەی رەشنووسەکە پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات بۆ بڕیاردان لەسەری”.

راشیگەیاندوە، “چاوەڕوان دەکرێت، لە رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی داهاتی نانەوتیی مانگی تەمموز چاوەڕێی یەکلابوونەوەی پرسی داهاتی نانەوتی دەکات”.

بە پێی زانیارییەکان نوێنەرانی هەرێم لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دەوڵەت بەشداریان نەکردوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 2,382 📊 Click Here