هەینی. ئازار 6th, 2026

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی: دەوام بەخۆڕایی مەکەن

سەیرکراوە: (945)

لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندندا، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی داوا لە مامۆستایان دەکات دەوامی بەخۆڕایی نەکەن.

ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕاگەیەندراوێکیان دەربارەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بەبێ گوێدانە دۆخی کارەساتباری دارایی مامۆستایان ڕێکەوتی ( ٢١/ ٩/ ٢٠٢٥ )یان وەک یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە هەریەک لە مووچەکانی مانگی (٧ و ٨) نەدراوە.

ڕاشیگەیاند، ئێمە پێمانوایە بایکۆت و خۆپیشاندان و هەموو هۆکارێکی مەدەنی بۆ داکۆکی لە مافەکانمان، “نا”یەکی سەربەرزانەن بۆ ڕەتکردنەوەی (دەوامی بەخۆڕایی/ بەزۆرەملێ)، کە جۆرێکە لە کۆیلایەتی سەردەم، ئەوەشی نەیهێشتووە بەتەواوی ئامانجەکەی بپێکێت، لەپاڵ فشار و بێباکی دەسەڵاتی قۆرخکار، بەداخەوە دەستبەکڵاوگریی لەڕادەبەدەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەولێر و دهۆک و پاساوی نابەجێی مامۆستایانی قۆناغی دوانزەیەم و نۆیەکان بووە، کە هیوادەخوازین و داواکارین ئەوانیش ئەمساڵ لێبڕاوانە (دەوامی بەخۆڕایی/ بەزۆرەملێ) ڕەتبکەنەوە و پشتیوانیی تاکۆتایی ڕێ، لە بایکۆتی خۆڕسکانە و هەر هۆکارێکی تری مەدەنی بۆ داکۆکی لە مافەکانمان بکەن.

ئەنجومەنەلە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: “خوێندن و پەروەردە و زانستێک فێری ئازایەتی و هۆشیاریت نەکات، فێرت نەکات داوای مافە زەوتکراوەکانت و دادپەروەری بکەیت، ئەوە تەوق و بەڵایەکە لە گەردنتدا، کە لە هەردوو دنیات جگەلە ماڵوێرانی، هیچی دیکەی لێ بەرهەم نایەت. بۆیە تکادەکەین با بەس بێت، دەستبڵاویی لە بێدەنگی و ملکەچی و بەخشینەوەی نائومێدیی”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 2,382 📊 Click Here