سەیرکراوە: (1.2K)
بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا ئەنجام بدات.
بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 30-9-2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە بەغدا ئەنجام بدات.
کۆبوونەوەکە دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێک دێت بەسەر جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە سێقۆڵییەی کە لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بیانییەکان واژۆکرا و بەهۆیەوە دەستکرا بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە.
