سەیرکراوە: (1.6K)
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت گۆڕانکاری لە وەڵامەکەیدا کرد و دەڵێت”دەبێت سەرجەم داهاتەکان دەبێت بگەڕێتەوە بۆ حکومەتى فیدراڵی“.
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیاردا، دەبێت سەرجەم داهاتەکان دەبێت بگەڕێتەوە بۆ حکومەتى فیدراڵی و دواتر بە گوێرەی یاسای کارگێڕی دارایی و بە گوێرەی ڕێژەی دیاریکراو بەشی هەرێمەکان دەدرێت.
بەپێی هەواڵی میدیاکە، لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، رسومات و باجە فیدراڵییەکان دەبێـت بەشێوەیەکی تەواوەتی بگەڕێتەوە بۆ حکومەتى فیدراڵی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ رێگرییەکە نییە لەسەر مەقاسەکردنی شایستەداراییەکان لە نێوان هەرێمەکان و پارێزگاکان و حکومەتی فیدراڵی.
