کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و پێشوازی لە لێكتێگەیشتنی نوێی وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەكان كردووە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بڕیاری لەبارەی مووچەوە نەدا.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و پێشوازی لە دواین هەنگاوی وەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و ئەمەش ئاراستەی لیژنەی ڕاوێژکاری وەزارەتی نەوت کراوە بۆ پەسەندکردنی.
بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران هیچ بڕیارێك لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ نەكراوە و ئەنجوومەنی دەوڵەتیش بڕیاری لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم نەداوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە نیوەی مانگی 9 ڕۆیشتووە هێشتا مووچەی مانگەكانی 7 و 8ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەكراوە.
