هەینی. ئازار 6th, 2026

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا هاوکاریکردنی هەسەدەی پەسەند کرد

سەیرکراوە: (1.5K)

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانیی وڵاتەکەی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦، پەسەند کرد.

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکادا، پڕۆژەیاسای دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ خراوەتە دەنگدانەوە کە بڕەکەی ٩٢٥ ملیار دۆلارە.

لە دەنگدانەکەدا، ٧٧ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەرژەوەندی پڕۆژەیاساکە دەنگیان داوە و لەبەرامبەردا ٢٠ ئەندام دژی بوون.

لەچوارچێوەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتەوە، بڕی ١٣٠ ملیۆن دۆلار لە بوودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات تەرخان کراوە.

ئەمریکا ساڵانە لە چوارچێوەی جەنگی دژی داعشدا بودجەیەکی دیاریکراو بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات تەرخان دەکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 2,247 📊 Click Here