چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد دەستگیرکران

سەیرکراوە: (999)

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٩/٢٣ لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار هەڵدەکوتنە سەربنکەی پۆلیسی چوارچرا، دوای ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیربکرێن لەلایەن هێزەکانی پۆلیس، کارمەندێکی پۆلیس لەڕووداوەکەدا برینداربوو.

ڕاشیگەیاندووە، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.

جەختیشی کردۆتەوە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 166 Today: 1,656 📊 Click Here