کەشناسی هەرێم ئەگەری بارانبارینی لە 48 کاتژمێری داهاتوو ئاشکرادەکات و دەڵێت” لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 26-09-2025 کەشی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەشاخاویییە سنووریەکان باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .
ئاماژەی بەوەشکردوە، کە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە ئاشکرای دەکات کە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 35 پلەی سیلیزی سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی دهۆک : 34 پلەی سیلیزی زاخۆ :35 پلەی سیلیزی ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی سۆران : 35 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی
