پێنجشەممە. نیسان 2nd, 2026

ئەگەری تاوەباران و بارینی بەفر هەیە

سەیرکراوە: (0)

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان، لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تاوەباران و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا، لەگەڵ دابارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان، هەروەها کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا.

دەشڵێت: لەکاتەکانی نیوەرۆ تا ئێوارە ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا وەک (سنووری پارێزگای دهۆک وە پارێزگای هەولێر و سنوری ئیدارەی گەرمیان) پێشبینی دەکرێت تا کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی ببێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تەرزە لەم سنوورانە، بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بەلاوازی دەمێنێتەوە لەناوچە جیاجیاکان.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ سێ بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ: هەولێر 16 پلەی سیلیزی پیرمام 12 پلەی سیلیزی سۆران 12 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی سلێمانی 13 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 14پلەی سیلیزی دهۆک 12 پلەی سیلیزی زاخۆ 12 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکووک وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت، شایانی باسە لەم جۆرە کەشە ئەگەری تەرزە بارین دەکرێت. پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر 13 پلەی سیلیزی پیرمام 16 پلەی سیلیزی سۆران 13 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی سلێمانی 12 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی دهۆک 13 پلەی سیلیزی زاخۆ 14 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 2,771 📊 Click Here