كۆنگرێسمانێكی دیاری كۆمارییەكان لە ئەمریكا، له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) ئاماژه به سێ ناوى عێراقی ده‌دات و له نێویاندا بانكى ڕافیده‌ین هه‌یه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت. جۆ ویڵسن، كۆنگرێسمانی دیاری كۆمارییەكان لە ئەمریكا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)،پۆستێك كه ته‌نها له سێ ناو پێكهاتووه بڵاو ده‌كاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌ى زیاتر بدات. ئه‌و كۆنگرێسمانهى ئه‌مریكا له پۆسته‌كه‌یدا ده‌نووسێت: هادی عامرى، فه‌یله‌قی به‌در، بانكى ڕافیده‌ین”. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سزادانى ئه‌و سێ ناوه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، پۆسته‌كه‌ش به‌وه كۆتایی پێدێنێت كه نووسیویه‌تى” عێراق له ده‌ست ئێران ئازاد بێت”. ئه‌و كۆنگرێسمانه پێشتریش چه‌ندین جار داواى سزادانى میلیشیاكان و ئه‌و لایه‌نه و كه‌سایه‌تییانه‌ى عێراقی كردووه كه له ئێرانه‌وه نزیكن. شه‌وی ڕابردوو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و باڵوێزخانەی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرترین فشار دەخاتە سەر ئێران. دەشڵێن: فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران دەکەینە ئامانج، کە پشتیوانی لە هاوبەشە تیرۆریستەکانی ئێران و بریکارەکانی لە ناوچەکەدا دەکات، جگە لە دوو گرووپی عێراقیی کەتیبەکانی حزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق. هاوكات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 10ى 10ى 2025 ، ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران و کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق، تۆڕێکی هەواڵگری لەناو بەغدا بەڕێوە دەبەن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی هێزەکانی ئەمریکا. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە دا کە “ئەم تۆڕە لەلایەن سەرکردەی کەتیبەکانی حزبوڵڵا حەسەن قەحتان سەعیدییەوە بەڕێوە دەبرێت، کە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاریی هەستیاری دەربارەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا هەیە، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران”. دەشڵێ: محەمەد سەعیدی، جگە لە هەیسەم سوبیح سەعید، بەشدارییان لەم چالاکییە هەواڵگرییانەدا کردووە و زانیاری‌یان بۆ فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران گواستووەتەوە”.
سەیرکراوە: (1.1K)
