جێس توینمان، وەزیری بەرگری هۆڵەندا ڕایگەیاند ئەگەری ھەیە بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا “F35” ھاک بکرێن، ئەگەرهاتوو واشنتۆن نوێکردنەوەی بەرنامەکانی ئەو فڕۆکە جەنگییەی ڕەتبکاتەوە.
جێس توینمان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی “بی ئێن ئاڕ”ی ھۆڵەندی باسی لە ئامادەکارییەکانی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕبوونەوەی ئەگەری ھەر ھێرشێک، ئەگەر لەلایەن ڕووسیاوە دژبە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ ئەنجامبدرێت و وتی: “سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری ھەر ھێرشێکی ڕووسیا تا ساڵی 2028، تەواو دەکرێن”.
ڕاشیگەیاند تا ئەو کاتە، تانکی زیاتر و فڕۆکەی جەنگی “F35” و مووشەکی تۆماھۆکی ئەمریکی و سیستەمی تۆپھاوێژی داواکراو وەردەگیرێت.
ھەروەھا وەزیری بەرگریی ھۆلەندا، جێس توینمان ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری ھەیە بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا “F35” ھاک بکرێن، ئەگەر واشنتۆن ڕەتی بکاتەوە بەرنامەکانی ئەو فڕۆکە جەنگییەی نوێ بکاتەوە.
