کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم، سبەینێ لە ناوچەکانی دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێم نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى دروست بوونى تۆزێکى کەم بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە پاشان لە پارێزگای دهوک و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵات و باکوورى ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە درەنگانى شەودا لە ناوچەکانى باکوورى ڕۆئاوای هەرێم, هەروەها ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
