بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسیەكان، ئەو كەشوهەوا وشكەی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە لەسەرەتای پاییزەوە كۆتایی دێت و باران بارینی خوڕ لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات.
وەسیق سەلامی، كهشناسی عێراقی رایگهیاند؛ یەکەم شەپۆلی بارانبارینی وەرزی پاییز لە عێراق لهههفتهی داهاتوهوه دهستپێدهكات کە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر بەردەوام دەبێت و بەتایبەت ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی باران بارین و هەورە بروسکە سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە لەهەردوو دەریای ناوەڕاست و سوورەوە دەبێت.
وتیشی، “حاڵەتەکە ناجێگیرە و گۆڕانکاری لە هێز و بڕەکەیەدا ماوە و تاهاتنی لەگەڵ نزیک بوونەوەی تەواوی زانیاری وردی لەسەر بڵاو دەکەینەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، لە هەندێ چیا زۆر بەرزە سنوورییەکان پێشبینی بارینی بەفریشی لێ دەکرێت.
ڕوونیشی كردەوە، لەڕۆژانی داهاتوودا بەهۆی کارتێکردنی تۆپەڵە هەوایه کی لاوازی گەرمی باکوری ئەفەریقیا پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان بەڕێژەی 2 تا 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە تاکۆتایی هەفتە درێژەی دەبێت.
