هەینی. ئازار 6th, 2026

بارزانی: شەڕڤان و پێشمەرگە نەیانهێشت کۆبانێ بکەوێتە دەست داعش

سەیرکراوە: (1.5K)

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەڕڤانان و پێشمەرگە قارەمانەكان بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا ڕێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژووی گەلی كورد تۆمار كرد.

رۆژی دووشەممە، 26ی کانوونی دووەمی 2026، لە یازدەهەمین ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆرستان لە کۆبانێدا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە: لە یازدەهەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا ڕێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژووی گەلی كورد تۆمار كرد.

ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 2,117 📊 Click Here