هەردوو جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە و جەخت لە ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و دابین كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەریچم كرایەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەریچم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 9/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان کرد.
بەپیچیی ڕاگەیەنراوەكە، دوایین گۆڕانکاری و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای “ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان”.
