سێشەممە. ئازار 10th, 2026

بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە

سەیرکراوە: (1.6K)

دوابەدوای سەردانەكەی بۆ پاریس و كردنەوەی ڕێڕەوی پێشمەرگە لە پاركێكی ئەو شارە، مەسعود بارزانی گەیشتە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر كە یاوەری بارزانی دەكات لە گەشتەكەی فەڕەنسا بە میدیاكانی وت: “مەسعود بارزانی لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆدەبێتەوە”.

ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن، بە ئامادەبوونی بارزانی پەردە لەسەر تابلۆی ڕێڕەوی پێشمەرگە لادا.

بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و وتی: فەرەنسا بە درێژایی مێژوو، هەموو کات هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دۆستایەتیی بەرانبەر بە گەلی کوردستان بووە و لە سەردەمی ژەنەراڵ دیگۆل تا ئەمڕۆ هەموو کات فەرەنسا پشتیوانی دۆزی گەلی کوردستان بووە و یەکەم وڵات بووە ڕێگەی داوە ئەنستیتۆی کوردستانی لە پاریس بکرێتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 2,475 📊 Click Here