یەکشەممە. ئازار 29th, 2026

باره‌گه‌ی فالح فه‌یاز و ره‌یان كلدانی بۆردمانكران

سەیرکراوە: (3)

بهیانی ئهمڕۆ سێشهم چهند بنكه و بارهگهیهكی میلیشیاكانی حهشدی شهعبی له مووسڵ به قورسی بۆردمانكران و دووكهڵ له ئاسمانی شارهكه بهرزبووهوه و تا ئێستهیش زیانهكانی نازانرێن.

سهرچاوهیهك بۆ پێگهی “شهفهق نیوز” ئاشكرای كرد، كه بۆردمانهكهی مووسڵ میوانخانهیهكی فالح فهیازی سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی له گهڕهكی مهلایین له باكوری مووسڵ و بارهگهیهكی تری سهرۆكی میلیشیاكانی كهتیبهكانی بابلیون ڕهیان كلدانی له ناوچهی قوهسیات كردووهته ئامانج.

بههۆی ئهو بۆردمانانهوه دووكهڵێكی گهوره ئاسمانی مووسڵی گرتووه و تا ئێستهیش زیانهكانی ئهو بۆردمانانه نازانرێت. ئاخۆ فهیاز و كلدانی لهو شوێنهبوون یان نا.

ئهو بۆردمانهی حهشد له مووسڵ له كاتێكدایه شهوی ڕابردوو و بهرهبهیانی ئهمڕۆ له ئهنبار و حهبانییه بارهگهكانی حهشد به چڕی بۆردمانكران و بهوهۆیهوه فهرماندهی فهرماندهیی ئۆپراسیۆنهكانی حهشد له ئهنبار كوژرا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 376 📊 Click Here