سێشەممە. ئازار 10th, 2026

بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ سەردانی بەغداد دەکات

سەیرکراوە: (1.3K)

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا کۆببێتەوە، بەپێی زانیاری میدیای یەکێتیش، “بە مەبەستی سەردانەکە تاوتوێکردنی پرسی مووچە و جێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوتییە”.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی، ئامانجێکی سەرەکیی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، “بریتییە لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان لە بەردەمیدا، بە ئامانجی زیاتر لێک نزیککردنەوەی هەردوو حکومەتی بەغداد و هەرێم”.

میدیای یەکێتی دەشڵێت: “سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای ناردنی بەپەلەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات. هەروەها داوا دەکات کە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە ڕێکبخرێتەوە، بە جۆرێک کە مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق پێکەوە و لە یەک کاتدا مووچەکانیان وەربگرن”.

جگە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیارە لەم سەردانەیدا بافڵ تاڵەبانی چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حیزبی و حکومیی دیکە لە بەغداد بکەوێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 2,090 📊 Click Here