هەینی. ئازار 6th, 2026

بافڵ تاڵەبانی: بە گەڕانەوە بۆ سیاسەتی مام ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵک دابین دەکەین

سەیرکراوە: (1.1K)

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە هەموکات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مام.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەمیشە ئێمە لە یادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال وەک باوک، سەرکردە و رابەری نوێخوازی شۆڕش و خەباتی کوردایەتی حیکمەت وەردەگرین و هانمان دەدات کە لەسەر رێبازەکەی لە خزمەتکردنی گەلەکەماندا بێ پشوودان بەردەوام بین.

دەشڵێت: ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مام، ئامۆژگارییەکانی پابەندترمان دەکات بۆ کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی مافەکانمان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێتییەکەی مام لەسەر رێگای راستی خەبات و تێکۆشان بەردەوامی بە راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکانی دەدات و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و پێشڕەوی لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان ئەمانەتە و ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە و بە بەرپرسیارێتییەوە جێبەجێی دەکەین.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 2,560 📊 Click Here