هەینی. ئازار 6th, 2026

بافڵ تاڵەبانی: نوێنەرانی یەکێتی لە بەغداد دەبنە پشتیوان و هێزی خەڵکی هەڵەبجە

سەیرکراوە: (1.2K)

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە گرنگی و پێگەی تایبەتی هەڵەبجە کردەوە و بەڵێنی دا کە نوێنەرانی یەکێتی لە بەغداد دەبنە پشتیوان و هێزی خەڵکی ئەو شارە. دووشەممە 20ی تشرینی یەکەم بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵەبجە ڕایگەیاند: \”هەڵەبجە ڕێزێکی تایبەتی هەیە لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان\” و ئاماژەی بەوەکرد کە \”یەکێتی هەمیشە دیفاعی لە هەڵەبجە کردووە.\” سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە کە \”هەڵەبجە دەبێت وەکو شوێنەکانی دیکە خزمەت بکرێت\” و ڕایگەیاند: \”پارەیەکی زۆر لە بەغداد هەیە و دەبێت ئەو پارەیە لێرە، لە هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان، خەرج بکرێت.\” سەرۆکی یەکێتی ئاشکرایکرد کە بیرۆکەی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە خەونێکی دێرینی مام جەلال، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی بووە و وتی: \”پڕۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ساڵی 1999ەوە لای مام جەلال گەڵاڵە بوو.\” بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، \”یەکێتی بەرنامەی هەیە بۆ ئاوەدانیی هەڵەبجە\” و چەندین پڕۆژەی ستراتیژیی بۆ شارەکە خستەڕوو، سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی تایبەتیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییەکانی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و دووپاتیشیکردەوە کە یەکێتی هێزی خەڵکی هەڵەبجە دەبێت لە بەغداد.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,490 📊 Click Here