یەکشەممە. ئازار 8th, 2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارە مووچە هاتە دەنگ

سەیرکراوە: (969)

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدادەوە رایگەیاند\” بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی موچەی خەڵکەکەمان و زامنکردنی ژیانیان\”. یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەم بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا خرایە بەر باس و دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک. سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لە کۆبوونەوەکەدا بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی پابەندە بە بنەما نیشتمانییەکانەوە و بەرژەوەندیی خەڵکەکەمان لە بەغداد دەبینێت، بۆ ئەوەش بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی موچەی خەڵکەکەمان و زامنکردنی ژیانیان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 90 📊 Click Here