پێنجشەممە. ئازار 26th, 2026

بانکی ناوەندی هەوڵی گەڕاندنەوەی بانکە سزادراوەکان بۆ ناو بازاڕی دۆلار دەدات

سەیرکراوە: (1)

بانکی ناوەندی هەوڵی گەڕاندنەوەی بانکە سزادراوەکان بۆ ناو بازاڕی دۆلار دەدات.

بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو بانکانەی بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە ڕێگەیان پێنادرێت مامەڵە بە دراوی دۆلارەوە بکەن. ئەم هەنگاوەی بانکی ناوەندی وەک هەوڵێکە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی و سەقامگیری بۆ بازاڕی ئاڵۆزی دراو لە وڵاتدا.

بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی زانستی و نێودەوڵەتی، بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، کە لەگەڵ کۆمپانیای وردبینی جیهانیی “Oliver Wyman” لەسەر هێڵن. پێشبینی دەکرێت لە ڕێگەی ئەم وردبینییە و ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکان، لە ڕۆژانی داهاتوودا گۆڕانکاری ئەرێنی لە بازاڕدا بەدی بکرێت و فشارەکانی سەر دینار کەم ببنەوە.

ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی لە کاتێکدایە، کە بەهۆی پەیڕەوکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی (ئەسیکۆدا) لە دەروازە سنوورییەکان و کاریگەرییە توندەکانی جەنگی ناوچەکە، خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕی ڕەشدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

لە ئێستادا لیستی ئەو بانکانەی لەلایەن ئەمریکاوە سزا دراون و مامەڵەی دۆلاریان لێ قەدەغە کراوە فراوانە، لەوانە: (بانکی ئەنساری ئیسلامیی، ئەلقابز، ئاسیا، بابلی، شەرقلئەوسەت، ئیسلامی عەرەبی، ئەلئیتیحاد، جنوبی ئیسلامی) و چەندین بانکی تر، کە بانکی ناوەندی دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم پلانە نوێیەوە کێشەکانیان چارەسەر بکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 159 Today: 2,425 📊 Click Here