بەیانی ئەمڕۆ هەینی 3ی ئۆكتۆبەری 2025، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد، كە پێكهاتووە لە 329 كورسی و كورد “هەرێمی كوردستان” خاوەنی 46 كورسییە تیایدا.
بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پەسەندی كردووە و ئامادەكاری بۆ كردووە، ڕۆژی یەك شەممە 11- 11- 2025 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجام دەدرێت و ڕۆژی هەینی 9- 11- 2025 هەڵبژاردنی تایبەت ئەنجام دەدرێت.
– پەرلەمانی عێراق پێكهاتووە لە: 329 كورسی، كە بەپێی ژمارەی دانیشتووان دابەش بووە بەسەر پارێزگاكاندا: – ناوەڕاست و باشووری عێراق: 283 كورسی، كە كۆی 86%ی كورسییەكان دەبات. – هەرێمی كوردستان: 46 كورسی، كە كۆی 14%ی كورسییەكان دەبات.
– ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە: 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 كەسە – ناوەڕاست و باشووری عێراق: 18 ملیۆن و 335 هەزار و 880 كەس، بەڕێژەی 86% مافی دەنگدانیان هەیە لەهەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی. – هەرێمی كوردستان: 3 ملیۆن و 68 هەزارو 411 كەس، بەڕێژەی 14% مافی دەنگدانیان هەیە لەهەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی.
ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە و كارتی بایۆمەتریان نوێكردۆتەوە: – هەولێر: 1،087،880 كەس، كە بەڕێژەی 77% مافی دەنگدانیان هەیە. سلێمانی: 1،210،658 كەس، كە بەڕێژەی 78% مافی دەنگدانیان هەیە. دهۆك: 778،846 كەس، كە بەڕێژەی 83% مافی دەنگدانیان هەیە.
