کەشناسێکی کورد ئاشکرای دەکات کە لە بەرەبەیانی سبەینێ دووشەممە بای باکور و بای ڕۆژهەڵات (ڕەشەبا) چالاک دەبێت و لە سنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بەهێزتر دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی پشتیوان پێنجوێنێ شارەزای کەشناسی، شەوی یەکشەممە و بۆ بەرەبەیانی سبەینێ دووشەممە لە ئیدارەی ڕاپەڕین و سنووری سلێمانی و شاری سلێمانی و بەشێکی ناوچە جیا جیا کانی سنووری هەڵەبجە و گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی کەرکوک – بای باکوور و بای باکووری ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت.
ئەوەشی وتووە: لەمشەوەوە تا نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە هەندێک کاتدا بای باکوور بای باکووری ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت – خێرایی با 30 بۆ 55 بۆ 60 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکد، بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاریی ڕوودەدات، لە ئیدارەی ڕاپەڕین و سنووری سلێمانی بەراورد بە ناوچەکانی دیکە خێرایی باکە چالاکتر و بەهێزتر دەبێت، ئاسمان تەواو پاک و شین دەبێت و خۆڵ نابارێت، لە کاتی شەودا هەست بە سەرمای تەواو دەکرێت.
