سەیرکراوە: (1.2K)
ئەو کرێکارەی لە تەقینەوەی تەنکی نەوتی ماڵێکی سلێمانی بە سەختی بریندارببوو، گیانی لەدەستدا.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تەنکییەکی نەوت لە ماڵێکی گەڕەکی زانکۆی سلێمانی تەقییەوە و بە هۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
ئەو کرێکارەش کە بریندارببوو، پاش چەند کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
پێشتر سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ڕایگەیاندبوو، کرێکارەکان خەڵکی ڕؤژهەڵاتی کوردستانن و بریندارەکەش 100٪ی لەشی سووتاوە.
بە پێی زانیارییەکان کرێکارەکان خەریکی ئایزۆگامکردن بوون کاتێک تەنکییەکە تەقیوەتەوە.