هەینی. ئازار 6th, 2026

بریکارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق: تاکو ئێستا نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا نەکراوە

سەیرکراوە: (1.0K)

بریکارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: “هێشتا نەوتی هەرێم رادەست نەکراوە و کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لەبارەی رادەستکردنی بەردەوامن”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11-9-2025، باسم محەممەد خزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: “هێشتا نەوت رادەست نەکراوە و کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لەبارەی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن”.
وتیشی: “کۆمپانیاکان داواکاریی دیکەیان هەیە و حکومەتی هەرێمیش داواکارییەکان دەگەیەنێتە ئێمە بۆ گفتوگۆکردن لەسەری”.
سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقیش رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق رۆژانە نزیکەی چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و لەو بڕەش سێ ملیۆن و 350 بۆ 400 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات.
 

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 2,719 📊 Click Here